جاکوارى 2021 گۆرانکارى زۆرى تێداكراوه‌

هەمەڕەنگ

24/09/2020‌ 404 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای جاکواری بەریتانی مۆدێلی ساڵی ٢٠٢١ ی ئۆتۆمبێلی "F-Pace"ی ئاشکرا کردووە کە ژمارەیەکی زۆر گۆڕانکاری لە دیزاینەکەیدا کردووە.

بەشێک لەو گۆڕانکاریانە لەکابینەی ئۆتۆمبێلەکەداکراون و بەتەواوەتی نوێکراوەتەوە، لەگەڵ دانانی شاشەیەکی چەماوە کە بەدەستلێدان کاردەکات و قەبارەکەی ١١،٤ ئینجە، کە سسیتمی زانیارییە سەرگەرمییەکانی ئۆتۆمبێلەکەی لەخۆگرتووە. 

جاکوار بۆ ئەم مۆدێلەی ژمارەیەک بژاردەی سەبارەت بەبزوێنەرەکە بەردەستخستووە، وەک بژاردەی بزوێنەری هایبرێد کە بە بارگاوینەکەوەی تۆڕبینی پشتیوانیدەکرێت، لەگەڵ بزوێنەرێک کە بەبەنزین کاردەکات، ئەویش سێ بژاردەی هەیە، یەکەمیان بزوێنەری چوار پستۆنی و توانای بەرهەمهێنانی هێزێکی ٢٥٠ ئەسپی، دووەم بژاردەی شەش پستۆنی کە هێزێک بەرهەمدەهێنێت لەنێوان ٣٥٥ بۆ ٣٩٥ ئەسپە.

هەموو بەشەکانی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە، چی ئەوەی بەدیزڵ یان بەنزین کاردەکەن، بەستراونەتەوە بە گێڕێکی ئۆتۆماتیکی هەشت نمرەیی کە هێزی لێخوڕینەکە دەگوازێتەوە بۆ بزوێنەری دەبڵ ئەکسلی.

وەرگێڕان : ئاکۆ ئاڵی