په‌رله‌مانتارێكى كورد پێشێلكاریه‌كى گه‌وره‌ ئاشكراده‌كات

ئابوری

24/09/2020‌ 985 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەرلەمانتارێكى كورد له‌به‌غدا ورده‌كاریی كورتهێنانى بودجه‌ى ئه‌مساڵ ئاشكراده‌كات‌و ده‌شڵێت:"كورتهێنانى بودجه‌ گه‌یشتۆته‌ 60%"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "پێویست بوو كورتهێنان له‌ 3% تێنه‌په‌ڕێنێت، ئه‌وه‌ى ڕویداوه‌ پێشێلكاریه‌كى گه‌وره‌یه‌".

ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی چوارشەممەى ڕابردوو گەیشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2020ی حکومەتی بۆ په‌رله‌مان ڕاگەیاند، به‌ڵام دواى ڕۆژێك حكومه‌ت پڕۆژه‌یاساكه‌ى كشانده‌وه‌.

جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیارى ئاشكراكردو وتى:"كورتهێنان له‌و بودجه‌یه‌دا گه‌یشتبوه‌ له‌ 60%، كه‌ ئه‌مه‌ش پێچەوانەی یاسای بەڕێوەبردنی داراییە، چونكه‌ ده‌بێت ئه‌و كورتهێنانه‌ له‌ 3% تێنه‌په‌ڕێنێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، "پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2020ى عێراق پێشێلكاریه‌كى زۆرى ئیداریی‌و دارایی تێدایه‌، هه‌ربۆیه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ى كشانده‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى چاكردنى‌و دوباره‌ ناردنه‌وه‌ى بۆ په‌رله‌مان".