ڕاكیتیچ وازی لەیاری نێودەوڵەتی هێنا

وەرزش

24/09/2020‌ 587 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ڕۆژی چوارشەمممە، یەكێتی كرواتیا بۆ تۆپی پێ ڕایگەیاند، "ئیڤان ڕاكیتیچی تەمەن 32 ساڵی یانەی ئیشبیلیە، وازی لەیاری نێودەوڵەتی هێنا".

یەكێتی تۆپی پێی كرواتیا بەشێوەیەكی فەڕمی دەستلەكاركێشانەوەی ئیڤان ڕاكیتیچیان لەیاری نێودەوڵەتی ڕاگەیاندو وتیان:"ڕاكیتیچ چارەنوسی خۆی یەكلاكردووەتەوە".

یەكێتی تۆپی پێی كرواتیا، لەپەڕەی فەڕمی خۆیان لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، بڵاویكردووەتەوە، پاش 106 یاری و 15 گۆڵ، ڕاكیتیچ وازی لەیاری نێودەوڵەتی هێنا، سوپاش بۆ هەموو ئەو توانایەی پێشكەشیكرد.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ