دەستبەكاربونی ڕاهێنەرێكی نوێ بۆ هۆڵەندا

وەرزش

24/09/2020‌ 524 جار خوێندراوه‌ته‌وه


یەكێتی هۆڵەندا بۆ تۆپی پێ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، دی بۆری بەرگریكاری پێشووی تیپی هۆڵەندا وەكو ڕاهێنەری نوێی هۆڵەندا دەستبەكاربوو، ئەمەیش لەپاش ئەوەدێت كە ڕۆناڵد كۆمانی ڕاهێنەر گواسترایەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.

یەكێتی هۆڵەندا بۆ تۆپی پێ بڵاویكردووەتەوە، دی بۆر، تاكو كۆتایی مۆندیالی ساڵی 2020 كە لە قەتەر ئەنجامدەدرێت، وەكو ڕاهێنەری یانەی هۆڵەندا دەستبەكاربوو.

هەروەها نوسیویەتی: دی بۆر ڕاستەوخۆ ئەركەكانی پێسپێردراوەو ئەوەی پێویستبووە وەریگرتووە، تەنانەت لەیارییە خۆشییەكانی بەرامبەر بۆسنەوهەرسك و ئیتاڵیا لەسەر كورسی ڕاهێەری دانیشتووە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ