سوارێز دەچێتە ڕیزی یانەی ئەتلەتیكۆمەدرید

وەرزش

24/09/2020‌ 206 جار خوێندراوه‌ته‌وه


یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كە یەكێكە لەڕكابەرە بەهێزەكانی خولی ئیسپانی‌و چەندین پلەی یەكەمی بەسەر ئەو خولەدا هەیە، دەیەوێت لویس سوارێز بگوازێتەوە ڕیزی یانەكە.

لەبەیاننامەیەكی یانەی بەرشەلۆنەدا هاتووە ((یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بڕی 6 ملیۆن یۆرۆ (7 ملیۆن دۆلار)ی بۆ گواستنەوەی سوارێز داوە لەبەرشەلۆنەوە بۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید)).

ماوەیەكی زۆرە، لویس سوارێز پلەی سێیەمین گۆڵكاری یانەی بەرشەلۆنەی هەیە، بۆ ماوەی 6 ساڵ لەڕیزی ئەو یانەیە یاریكردوەو لەئێستادا گرێبەستەكەی تەواوبوەو دەبێت بیر لەیانەیەكی تر بكاتەوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە