کارتێکى سوتاو لە گیرفانى دەسەڵاتداراندا.. ئایا ریفراندۆم چی سودو دەستکەوتێکى بۆ هەرێمى کوردستان هەبوو؟

کوردستان

24/09/2020‌ 926 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سبەی ٢٥/٩ ساڵیادى ئەنجامدانی ریفراندۆمە کە بەشێک لە حزبەکانى کوردستان بەسەرۆکایەتى مەسعود بارزانى ئەنجامیانداو دواتر بەهۆى ئەو ریفراندۆمەوە گەمارۆ خرایە سەر هەرێمى کوردستان، دواتریش سوپای عێراق هێرشی کردە سەر ناوچە کێشە لەسەرەکان و پێشمەرگە لەو ناوچانە کشایەوە.

تەوەرى ئەمجارەى بەرنامەى "بەپێوە"ی شارپرێس لەسەر پرسی ریفراندۆم و لێکەوتەکانیەتى بە میوانداری هەریەکە لە عەبدوڵا مەلا نورى پەرلەمانتارى پێشووى گۆڕان و چالاکوانى کۆمەڵی مەدەنی، ئیسماعیل نامیق مامۆستای زانکۆ.

عەبدوڵای مەلا نوری دەڵێت، ڕەنگە بتوانین بڵێین ڕیفراندۆم لوتکەی هەڵەی سەرلردە سیاسیەکان بوو.

هاوکات ئیسماعیل نامیقیش هۆشداری دەدات ئەگەر حەکیمانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆڕاندنە نەکەن ڕەنگە دۆخەکە خراپتر بێت.

تەواوى بەرنامەکە لێرەوە ببینە:

س.هـ