شارپرێس:
كیلی كرافت، باڵیۆزی ئه‌مریكا له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ڕایگه‌یاند، له‌دوو ڕۆژی داهاتوودا یه‌كێكی دیكه له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایده‌كاته‌وه.
كرافت هه‌رچه‌نده ناوی ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بیه‌ی ئاشكرانه‌كرد كه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایبكاته‌وه، به‌ڵام جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی، له‌ماوه‌ی یه‌ك بۆ دوو ڕۆژی داهاتوودا ده‌بێت.
باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان باسی له‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌ی خوازیاره سعودییه به زوویی بڕیاری ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بدات.
كرافت به‌پێویستی زانی ڕێگه نه‌درێت ئێران ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌حره‌ین و ئیمارات له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بۆ تێكدان بقۆزێته‌وه.