شارپرێس:
بەهۆی بەکارهێنانی چەند وشەیەکی ناو حەدیسێکی نەبەوی لە گۆرانییەکەیدا، داواکاری گشتیی میسری بەتۆمەتی بێڕێزیکردن بە ئاینی ئیسلام سکاڵەیەکی یاسایی لەسەر ئەساڵە نەسری هونەرمەندی سوری تۆمار کردووە .
بەپێی قسەی داواکاری گشتی بەکارهێنانی حەدیسێکی پێغەمبەر لەناو گۆرانیدا تاوانە و بە بەپێی ماددەی ٩٨ ی یاسای سزادانی میسری بەتاوانی بێڕێزیکردن بە ئاینەکان هەژمار دەکڕێت، بۆئەوەش داوای کردووە ناوی ئەساڵە بخرێتە ناو لیستی ئەوانەی گەشتکردنیان لێقەدەغە دەکرێت .
داواکاری گشتی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە لە سکاڵاکەیدا گۆرانییەکەی ئەساڵەی بەناوی "رفقا" هاوپێچ کردووە کە وشەکانی لە حەدیسێکی نەبەوەییەوە وەرگیراوە، بۆئەو مەبەستەش داوای لە ئەزهەر کردووە بەیاننامەیەک لەوبارەیەوە دەربکات .
پێشتر کۆڕی لێکۆڵینەوە ئیسلامییەکان لە ئەزهەر داوای کردبوو ڕیکلام بۆ هیچ گۆرانییەک نەکرێت کە وشەکانی لە سورهتی نەبەوەییەوە وەرگیرابن، جگە لەوەی داوای کردبوو بەهۆی شەرعی نەبوونیانەوە گوێشیان لێرانەگیرێت .
وەرگێڕان : ئاکۆ ئاڵی