لاهور شێخ جه‌نگی: چاره‌نوسی گه‌لی كوردستان كران به‌قوربانیی غروری چه‌ند سیاسییه‌كی كاڵفام

کوردستان

25/09/2020‌ 1734 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ساڵیادی ڕیفراندۆم په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، "چاره‌نوسی گه‌لی كوردستان كران به‌قوربانیی غروری چه‌ند سیاسییه‌كی كاڵفام".

لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له‌په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "2020/9/25 ئەو رۆژەی كە چارەنووسی گەلی كوردستان و دەستكەوتەكانی كران بەقوربانی لێكدانەوەی هەڵە و غروری چەند سیاسییەكی تێنەگەیشتوو و كاڵفام".

ده‌شڵێت "سەرباری شكستی ریفراندۆم و بێهیواكردنی گەلێك لەسەربەخۆیی، بەڵام هەوڵەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ گەیشتن بەمافی رەوای چارەی خۆنووسین بەردەوام دەبێت".