مه‌سرور بارزانی: ڕیفراندۆم ده‌ربڕینی هەستی ئازادیخوازی گەلەکەمان بوو

کوردستان

25/09/2020‌ 187 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی سێیه‌مین ساڵیادی ڕیفراندۆمی باشووری كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "یادی پڕ شکۆی ڕیفراندوم، یادی دربڕینی هەستی ئازادیخوازی گەلەکەمان لەم رۆژە پیرۆزە دا بەرز و پایەدار بێت".

مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت "هیوادارم هەموو ئاوات و مافە رەواکانی گەلەکەمان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و سەردەمیانە بێنە دی".

 

ئه‌مڕۆ 9/25 ساڵیادى ئەنجامدانی ریفراندۆمی ساڵی 2017یه‌، کە بەشێک لە حزبەکانى کوردستان بەسەرۆکایەتى مەسعود بارزانى ئەنجامیانداو دواتر بەهۆى ئەو ریفراندۆمەوە گەمارۆ خرایە سەر هەرێمى کوردستان، دواتریش سوپای عێراق هێرشی کردە سەر ناوچە کێشە لەسەرەکان و پێشمەرگە لەو ناوچانە کشایەوە.