شارپرێس:
ئهمڕۆ ههینی لهڕێگهی چهكی ئارپیجییەوە هێرشكرایه سهر ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەشاری سلێمانی.
نەوید مھرئاوەر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ڕاگەیاند"درەنگانی شەوی ڕابردوو بەدیاریکراوی کاتژمێر 12:38 خولەک، لەسەر ڕێگای قەراغ _ سلێمانییەوە، بە ئارپیجی هێرش کرایە سەر ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە بانە گەورە".
وتیشی "خۆشبەختانە پێش ئەوەی ئارپیجییەکە بگاتە ئامانجی مەبەست، تەقییەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی لێ نەکەوتەوە، تەنها هەندێک پوش و پاوان ئاگری تێپەربوو، خێرا ئاگرەکەشمان کۆنتڕۆڵ کرد و نەمانهێشت تەشەنە بکات"
بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە ئاماژەی بەوەشكرد، هەردوای ڕووداوەکە، ئاسایش هاتنە شوێنەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، بەڵام هیج کەس دەستگیرنەکراوە لەسەر ڕووداوەکە.
ئەو بەرپرسەی کۆمەڵە جەختیشیکردەوە ئەوان لەهیچ شوێنێکی دنیا و کوردستان هیچ کەس بە دوژمنی خۆیان نازانن، جگە لە کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆیە تەنها گومانیان لەوانە و جگە لە کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ کەس و لایەنێکی دیکە کاری واناکات.