شارپرێس:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی پۆلیسی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا 82 ئەندامی هەدەپە و وڵاتپارێز و دۆستی کوردانی لە حەوت شاری شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا دەستگیر کردووە.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی نزیك له هه‌ده‌په، لەناو ده‌ستگیركرتوه‌كانی ئه‌مڕۆدا سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، ئایهان بیلگەن، سه‌رۆكی شاره‌وانی قارس و نەزمی گور، پەرلەمانتاری هەدەپە بونیان هه‌یه.
ئۆپەراسیۆنەکە بەسەرپەرشتی دادوەری باڵای ئەنقەرە یوکسەل کۆجامان ئەنجامدراوە، ئاشکرا بووە کە یوکسەل چەند ڕۆژ پێش ئێستا لەگەڵ ئەردۆغان کۆببوەوە.