شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی تورکیا لهوهڵامی وتهكانی نانسی پیلۆسی، سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا، نانسی پیلۆسی دایەوە و رایگهیاند، بەرزبوونەوەی "کەسێکی نەزانی" وەک نانسی پیلۆسی بۆ پۆستی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا، شتێکی مەترسیدارە.
مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا کاردانەوەی توندی بەرامبەر ئەو لێدوانانەی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا، نانسی پیلۆسی دایەوە کە لە میانەی رەخنەگرتن لە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، دژ بە تورکیا خستبوویەڕوو.
چاوشئۆغڵو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: "بەرزبوونەوەی کەسێکی نەزانی وەک نانسی پیلۆسی بۆ پۆستی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا، شتێکی مەترسیدارە بۆ دیموکراسیەتی خودی ئەمریکا و فێردەبن چۆن رێز لە ئیرادەی گەلی تورک بگرن".
ترەمپ لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، پرسیاری ئەوەی ئاڕاستە کرابوو "ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵێنی پێکهێنانی قۆناغێکی راگوزەری ئاشتییانە دەدات؟"، ترەمپ لە وەڵامدا وتبووی: "تەماشا دەکەین بزانین چۆن دەبێت".
پیلۆسی باسی لهوهكردبوو: "دەزانین ترەمپ بە کێ سەرسامە، بە پۆتین، بە کیم جۆنگ ئون و بە ئەردۆغان سەرسامە. بەڵام جەنابی سەرۆک ئەوەتان وەبیردێنمەوە کە ئێوە لە ئەمریکای دیموکراتدان نەک کۆریای باکوور، رووسیا، تورکیا و سعوودیە".