شارپرێس:
هونەرمەند عەباس ژاژڵەیی ئهمڕۆ ههینی له شاری سلێمانی كه ساڵانێكه بههۆی نهخۆشییهوه لهكاركردن دوركهوتووهتهوه گیانی لهدهستدا.
هونەرمەند عەباس ژاژڵەیی، ئەکەتەرێکی دیاری شاری سلێمانی و باشووری کوردستان بووە لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردوەوە بە لاوێتی دەستی بەکاری نواندن کردووەو لە ساڵانی حەفتاو هەشتاکانی سەدەی رابردوودا بووە بە یەکێک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کوردستان، بهشداری لە چەندهین شانۆگەری و درامای تەلەفزیۆنیدا کردووە.
عەباس ژاژڵەیی، مامی مامی كوێستان محەمەد وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، هاوكات کاریگەری لەسەر ژیانی منداڵەکانیشی هەبووە، هەردوو نهوهكهی سیڤان و سۆران دوو هونەرمەندی ناسراوی كوردستانن.