شارپرێس:
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە رایگه‌یاند، لە ئێستادا ئەو نەخۆشانەی لە دەرەوەی سنوری ئیدارەی پارێزگای ھەڵەبجەن تەنھا لە ڕێگەی فۆڕمی ڕەوانەکردنی نەخۆش و بە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی سنوورەکەیان وەردەگیرێن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا شاناز نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی ھەڵەبجە باسی له‌وه‌كردووه: "به‌ھۆی پڕبوونی قاوشەکانی کۆرۆنا لە ھەردوو نەخۆشخانەی وەفا و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، بە داوای لێبووردنەوە لە ئێستادا ئەو نەخۆشانەی لە دەرەوەی سنوری ئیدارەی پارێزگای ھەڵەبجەن تەنھا لە ڕێگەی فۆڕمی ڕەوانەکردنی نەخۆش و بە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەردەگیرێن لە سەنتەرەکانی کۆرۆنا لە پارێزگاكه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تا ئێستا هه‌زار و 551 تووشبووی كۆرۆنا له هه‌ڵه‌بجه تۆماركراون، هه‌زار و 447 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و 75 كه‌سیش تا ئێستا له ژێر چاودێریدان و 29 كه‌سیش مردوون.
ه.م