چین لیستى رەش بۆ کۆمپانیا ئەمریکیەکان ئامادەدەکات

جیهان

25/09/2020‌ 454 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆڤارى "غازیتا رۆ" راپۆرتێکى دەربارەى پەرچەکردارێکى بەئازار لەلایەن چینەوە بۆ سەرۆکى ئەمریکا بڵاوكرده‌وه‌، ئەمەش لە چرکەیەکى روگیردایە بۆ سەرۆک. 

لە راپۆرتەکەدا هاتوە: دەسەڵاتدارانى چین بەپەلە لیستێکى رەش ئامادە دەکەن بۆ کۆمپانیاکانى کەرتى تەکنەلۆجیاى ئەمریکى. پێدەچێت کارکردن لەسەر ئەم لیستە چڕ بکرێتەوە بەتایبەتى دواى داواکەى ترامپ بە فرۆشتنى لقى ئەمریکاى باکورى تیک تۆک بەهەر کۆمپانیایەکى ئەمریکى. 

بەگوێرەى سەرچاوەکانى وۆل ستریت جۆرناڵ، تاکو ئێستاش دەسەڵاتدارانى چین گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکەن لیستەکە پێش هەلبژاردەکانى ئەمریکا بڵاوبکەنەوە یاخود بکرێتە دواى هەڵبژاردن. رون و ئاشکراشە زۆرێک لە کاربەدەستانى پەکین تا ئێستا هیوایان بە دەست پێکردنەوەى پەیوەندیەکانە لەگەڵ واشنتۆن لە دۆخى سەرکەوتنى کاندیدى دیموکراتەکان جۆ بایدن. لەگەڵ ئەوەشى هەردوو ولات لەم دۆخەدا وەک دوو رکابەرى ستراتیژى دەمێننەوە، بەلام لە هەندێ حاڵەتدا پەکین دەتوانێ بە شیوەیەکى بەرهەمدار هاوکارى ئیدارەى نوێى ئەمریکا بکات. 

لەم بارەیەوە، گەورە توێژەر لە پەیمانگەى ئەمریکا و کەنەداى سەر بە ئەکادیمیاى زانستە روسیەکان (ڤلادیمیر فاسیلیف) دەڵێت: "واى نابینم هۆکارێک هەبێت بۆ ئەوەى لە دواى هەڵبژاردنەکان ئەو لیستە رەشە بڵاوبکرێتەوە، بەڵام ئەگەر بێت و دە رۆژ پێش هەڵبژاردنەکان بێت و هاوکات بێت لە گەڵ دیبەیتى نێوان ترامپ و بایدن، ئەوا دەکرێ کاریگەرى زانیاریەکان لە نمونەى ئەم بڕیارە زۆر بەهێز بێت". 

هەروەها بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە لیستە خۆى لە حۆیدا ماناى سەپاندنى سزاى یەکسەرە نیە بەسەر ئەو کۆمپانیایانەى ناویان هاتوە، بەقەدەر ئەوەى سەپاندنەکەى بە نمرە یەک لە دژى کێیە. 

لە دیدى ئابوریەوە، بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە لیستە لەلایەن پەکینەوە شتێکى ئەو تۆ ناگۆڕێت، سەبارەت بە نرخەکان یاخود کەل و پەلى بەکاربردن لە ئەمریکادا. بەڵام ئەمەش ماناى ئەوە نیە بە رەهایى هیچ جۆرە پەرچەکردارێک لە بارەیەوە دروست نابێت. 
وەرگێڕان: حلمى رەسول رەزا