پەرلەمانتارێک رەتیدەکاتەوە هێرشی كردبێته‌ سه‌ر ئەفسەرێکی پـۆلیس کاتێک براکەیان دەستگیرکردووە

عیراق

25/09/2020‌ 533 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هێرشیكردبێته‌ سه‌ر ئه‌فسه‌رێكی پۆلس كاتێك له‌سه‌ر دۆسییه‌ی سوتاندنی ئۆتۆمبێلێك براکەیان دەستگیرکردووە.

شەوی 24ی ئه‌م مانگه‌ هێزێکی پـۆلیس لە شاری عەمارەی پارێزگای مەیسان ڕۆیشتبوون بۆ دەستگیرکردنی محەمەد غەڕڕاوی برای په‌رله‌مانتار دەلال حەسەن ئەلغەڕڕاوی، بەڵام ئامادە نەبووە خۆی ڕادەستی پـۆلیسەکان بکات و بەهۆیەوە کێشە لە نێوانیان کەتووەتەوە.

له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ئەفسەرەکە کە پـلەکەی نەقیبە باسی له‌وه‌كردووه‌: "بەپـێی فەرمانی دادوەر چووین بۆ دەستگیرکردنی برای پەرلەمانتارەکە، بۆیە بۆسەیەکیان بۆ ناوەتەوە و کاتێک ویستوویانە دەستگیری بکەن کڵاشینکۆڤێکی بێ مۆڵەتی لێبەرزکردوونەتەوە، بەڵام هەر دەستگیریان کردووە".

دەشڵێت: "کاتێک لەوەدا بوون بە ئۆتۆمبیل بیبەن، پەرلەمانتار دەلالی خوشکی هاتووە و هێرشی کردووەتە سەری و لێی داوە و ئەستێرەکانی سەر شانی لێکردووەتەوە".

له‌وباره‌یه‌وه‌ دەلال حەسەن ئەلغەڕڕاوی ئه‌ندامیی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هێرشیكردبێته‌ سه‌ر ئه‌فسه‌رێكی پۆلس كاتێك له‌سه‌ر دۆسییه‌ی سوتاندنی ئۆتۆمبێلێك براکەیان دەستگیرکردووە.

فەرماندەیەتی پـۆلیسی پارێزگای مەیسان بەیاننامەیەکی لەم بارەیەوە بڵاوکردەوە و پشتیوانی لە قسەکانی ئەفسەرەکە کرد، دەڵێت: ئەفسەرەکە لەلایەن پەرلەمانتار دەلال غەڕڕاویـیەوە لێی دراوە وە ئەفسەرەکە بە هیچ شێوەیەک نەچووەتە سەر ماڵی پەرلەمانتارەکە.

بەپەلە