هێمن هەورامی: هیچ کەسێک ناتوانێت ریفراندۆم هەڵوەشێنێتەوە یان رەتیبکاتەوە

کوردستان

25/09/2020‌ 771 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له‌ ساڵیادی ریفراندۆمدا رایگەیاند، بەشانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە  و هیچ کەسێک ناتوانێت ریفراندۆم هەڵوەشێنێتەوە یان رەتیبکاتەوە.

لە راگەیەنراوێکدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له‌ سێیه‌مین ساڵیادی ریفرادۆمدا رایگه‌یاند: "ئەمڕۆ ئێمە بە شانازییەوە یادی سێ ساڵەی  ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەینەوە، کە رەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی کوردستان بو بۆ دیاریکردنی مافی چارەنوس و شێوازی ژیانی بەشێوەیەکی دیموکراسی و ئاشتی".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان مافێکی رەوا بو و هیچ کەسێکیش ناتوانێت ریفراندۆم هەڵوەشێنێتەوە یان رەتیبکاتەوە.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25-2-2020 سێ ساڵ به‌سه‌ر ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان تێپه‌ڕی، كه‌ 92.7%ی هاوڵاتیانی به‌شدار به‌ راپرسییه‌كه‌ به‌ به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌نگیاندا.