نەجمەدین کەریم: گشتپرسی زەرورەتێکی نەتەوەیی بوو

کوردستان

25/09/2020‌ 711 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك رایگه‌یاند، پڕۆسەی گشتپرسی زەرورەتێکی نەتەوەیی بوو بە یٔاڕاستەی نیشاندانی خواستی گەلی كورد بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوکات هەنگاوێکی مێژوویی بوو، بۆ ڕەتکردنەوەی یٔەو غەدرە مێژووییە، کە زیاتر لە سەدەیەك بەرامبەر بە گەلەکەمان یٔەنجامدراوە.

نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی له‌ نوسینێكدا له‌ ساڵیادی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: "یٔەمڕۆ سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر پرۆسەی گشتپرسی (ڕیفراندۆم) بۆ سەربەخۆیی لە باشوری کوردستان و کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان یٔەنجامدرا لە 2017/9/25، پڕۆسەی گشتپرسی زەرورەتێکی نەتەوەیی بوو بە یٔاڕاستەی نیشاندانی خواستی گەلەکەمان بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوکات هەنگاوێکی مێژوویی بوو، بۆ ڕەتکردنەوەی یٔەو غەدرە مێژووییە، کە زیاتر لە سەدەیەك بەرامبەر بە گەلەکەمان یٔەنجامدراوە".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: یٔەم پرۆسەیە وەك فاکتەرێکی نەتەوەیی بۆ پرسی نەتەوەیی گەلەکەمان دەمێنێتەوە و دەکرێت هەنگاوەکانی داهاتوومانی لەسەر بنیادبنێن لە بەردەم جیهاندا.

نەجمەدین کەریم ده‌ڵێت: "لە یادی سێ ساڵەی ڕێفراندۆمدا، سوپاس گۆزاری خۆمان بۆ هەڵوێستی نیشتمانیانە و یٔێرادەی بەرز و خۆڕاگری هاونیشتمانیان دەردەبڕین".

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25-2-2020 سێ ساڵ به‌سه‌ر ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان تێپه‌ڕی، كه‌ 92.7%ی هاوڵاتیانی به‌شدار به‌ راپرسییه‌كه‌ به‌ به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌نگیاندا، له‌ كاردانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌شدا هێزه‌كانی عێراق به‌ره‌و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان پێشڕه‌ویان كرد و ئاسمان و ده‌روازه‌ سنووریه‌كانی هه‌رێمیش له‌لایه‌ن توركیاو ئێرانه‌وه‌ داخران.
ه.م