شارپرێس:
ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، له دوێنێوه 7 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و تا ئێستاش 196 نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كاندا له ژێر چاودێریدان.
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: له دوێنێوه 28 نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه و كۆی گشتی نه‌خۆشه‌كان گه‌یشته 196 نه‌خۆش، هه‌روه‌ها 19 كه‌سیش نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
باسی له‌وه‌شكردووه: له ئێستاشدا 172 كه‌س پێویستیان به ئۆكسجین هه‌یه و 39 كه‌سیش له ژووری چاودێری چڕدان، له دوێنێشه‌وه 7 نه‌خۆش گیانیان له‌ده‌ستداوه.