شارپرێس:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ده‌بێت حه‌قی میلله‌تی خۆت بده‌یت پاشان گله‌یی له بێگانه بكه‌یت.
میران محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه: "ده‌بێت تۆ حه‌قی میله‌تی خۆت بده‌یت پاشان گلله‌یی له بێگانه بكه‌یت كه بۆچی حه‌قی میلله‌تی تۆ پێشێل ده‌كات".
ئه‌و په‌یامه‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی سێ ساڵی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان كه 25-9-2017 ئه‌نجامدرا، كه 92.7%ی هاوڵاتیانی به‌شدار به راپرسییه‌كه به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌نگیاندا، له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌شدا هێزه‌كانی عێراق به‌ره‌و ناوچه جێناكۆكه‌كان پێشڕه‌ویان كرد و ئاسمان و ده‌روازه سنووریه‌كانی هه‌رێمیش له‌لایه‌ن توركیا‌و ئێرانه‌وه داخران.