شارپرێس
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، وڵاتهكهى لەڕێگای سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارەکان بۆ سنووردارکردنی توانای ئێران لەدرووستکردنی چەکی ناوەکیو پشتیوانیکردنی تیرۆر، توانیویەتی ڕێگری لەئێران بکات دەستی بە ٧٠ ملیار دۆلار بگات.
پۆمپیۆ لەچاوپێکەوتنێکی رادیۆییدا باسی لەوە کردووە کە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارخستنە سەر ڕژێمی ئێران تائێستا سەرکەوتوو بووە ، جەختیشی کردۆتەوە کە ئەو شێوازەی گوشارکردن داهاتی بەردەستی تارانی سنووردارکردووە تا لە درووستکردنی بۆمبی ناوەکی و پشتیوانیکردنی تیرۆر بەکارینەهێنێت .
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەروەک ڕێکەوتننامەی ناوەکی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێز ، کە لەسەردەمی ئیدارەی ئۆمابا واژۆکرا بە ڕێکەوتنێکی شێتانە وەسف کردووە و روونیکردۆتەوە کە ڕێکەوتنەکە ڕێگەیخۆشکردووە بۆئەوەی تاران ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکی .
پۆمپیۆ رەخنەی لەوڵاتە ئەوروپیهكانیش گرتووە بەوەی هێشتا پابەندی ڕێکەوتننامەی ناوەکین، ئومێدیشی خواستووە ئەوانیش بێنە پاڵ ئهمریكاو لەڕێکەوتنەکە بکشێنەوە.
وەرگێڕان : ئاکۆ ئاڵی