نیشانەی نوێی کۆڕۆنا لەسەر لێوەکان دەردەکەوێت

تەندروستی

26/09/2020‌ 788 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەگەڵ بەردەوامی لێکۆڵینەوەکان لە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ ، ناوبەناو نیشانەی نوێ و شاراوەی ڤایرۆسەکە ئاشکرا دەبن ، کە دواترینیان بوونی ئازارێکی زۆری لێوەکانە .

بەگوێرەی کۆمەڵەی بەریتانی بۆ پزیشکانی پێست بەهاوبەشی لەگەڵ ئەپی COVID Symptom Study App ، بەشێک لە تووشبووانی کۆڕۆنا لێوەکان وشکدەبنەوە و دەقڵیشێن ، کە رەنگە ئازارەکە بگاتە ناو دەمیش .

کۆمەڵەکە دەڵێت " لەدوای نیشانە سەرەکییەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ ناسراو بە کۆڤید١٩ کە خۆی لە کۆکە و تا و تەنگنەفەسیدا دەبینێتەوە ، رەنگە تووشبووانی کۆڕۆنا نیشانەیان لەسەر پێستیش دەربکەوێت ".

کۆمەڵە بەریتانییەکە درێژەی داوەتێ و دەڵێت " ئەو راپۆرتانەی لە ئەوروپا و چینەوە دێن ئەوەیان دەرخستووە کە ئەگەری هەیە پێستیش کاریگەری ڤایرۆسی کۆڕۆنای بکەوێتەسەر کە دەگاتە ٢٠٪ ی حاڵەتەکان .

بەڵام ئاماژەی بۆ یەوەش کردووە کە تەنیا بوونی لێوێکی وشک و بوونی ئازار مانای تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناگەیەنێت ، لەبەرئەوەی بەگشتی لێوی وشک و قڵیشاو لە وەرزە ساردەکاندا زۆر بڵاوە.

ئاکۆ ئاڵی