كێشە لە خزمەتگوزارییەكانی گۆگڵ دروست بووە

هەمەڕەنگ

26/09/2020‌ 553 جار خوێندراوه‌ته‌وه


پێگەی Downdetector كە گرنكی بە كاروباری ئینتەرنێت دەدات بڵاوی كردووەتەوە: تێبینی ئەوەمان كردووە چەند گرفتێك لە خزمەتگوزارییەكانی كۆمپانیای گۆگڵی ئەمریكی دروست بووە

پێگە ئەلیكترۆنییەكە دەڵێت: گرفتەكانی گۆگڵ لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئەمریكای لاتین و ئاسیا و ئەوروپا دروست بووە و خەڵكی گلەییان لە خزمەتگوزارییەكان كردووە

هەروەها ئاماژە بەوە كراوە: گرفتەكان لە پێگەی YouTube و خزمەتگوزاری نامەی Gmail و خزمەتگوزاری باركردنی Google Drive و بازاڕی Google Play دروست بووە

باس لەوە كراوە: بە ڕێژەی 63٪ گلەیی لە تۆڕی YouTube كراوە، ڕێژەی 54 ٪ گرفتی Gmail یان هەبووە، هەروەها ڕێژەی 34 ٪ گرفتیان لە وێبگەڕی گۆگڵدا بۆ دروست بووە.


وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ