پاش ئەوەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە گواستنەوەی لویس سوارێز بۆ یانەكەی سەركەوتووبوو، یانەكە دەیەوێت ئیدینسۆن كاڤانی ئۆرۆگواییش بۆ یانەكە بگوازێتەوە و هێلێ هێرشبەری بەهێز بكات
پێگەی گۆڵ بڵاوی كردووەتەوە: پاش ئەوەی گرێبەستی كاڤانی لەگەڵ یانەی پاریس سانت جێرمان كۆتایی پێدێت، یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئامادەیە گرێبەستێكی پێشكەش بكات
ئیدینسۆن كاڤانی تەمەن 33 ساڵ لە یانەی لە دانبیۆ و پالێرمۆ و ناپۆلی خولی ئیتاڵی یاری كردووە، ماوەی 7 ساڵیشە لە یانەی پاریس سانت جێرمانە و لە ئێستادا ئەتلەتیكۆ مەدرید دەیەوێت بیگوازێتەوە.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ