گفتوگۆ كاریگەرەكەی نێوان میسی‌و سوارێز

وەرزش

26/09/2020‌ 391 جار خوێندراوه‌ته‌وه


پاشئەوەی ڕۆژی هەینی لویس سوارێز پشكنینی پزیشكی بۆ ڕۆیشتنی بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئەنجامدا، لیۆنێل میسی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نامەیەكی كاریگەری بۆ دەنوسێت.

میسی لەئینستاگرام وێنەیەكی خۆی‌و سوارێزی بڵاوكردووەتەوەو نوسیویەتی:"تۆ شایەنی ئەوەی كە خۆت چیت ویست ئەوە ئەنجامبدەیت‌و یەكێكیت لەباشترین یاریزانی مێژووی یانەكە".

چەند كاتژمێرێكی كەمی بەسەرداچوو، لویس سوارێز وەڵامی میسی بەمشێوەیەدایەوە:"سوپاس بۆ وشەكانت هاوڕێكەم، سوپاس كە بوونت هەیەو لەیەكەم ڕۆژەوە لەگەڵ خۆم‌و خێزانەكەمدا بوویت".

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ