شارپرێس:
ته‌نها له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردودا زیاتر له‌سێ هه‌زار حاڵه‌تى نوێى كۆرۆنا تۆماركراوه‌و زیاتر له 150 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سیما سادات لارى وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران به‌میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى وتوه، "لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا سێ هه‌زارو 204 حاڵەتی نوێی توشبون به‌كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 172 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئێران ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌و وڵاته‌دا تائێستا، 372 هەزار کەسیش لەو ڤایرۆسە چاکبوونەته‌وە".