شارپرێس:
لە هه‌رێمى كوردستان له‌دواى ساڵى 1991وه
حزبه حكومڕانه‌كان سه‌ركرده ده‌ستڕویشتوه‌كانى ناوحیزب و بنه‌ماڵه سیاسیه‌كان له‌پاڵ سیاسه‌تى برسیكردن و راوه‌دونان و كپكردنى ده‌نگه ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆكان هاوتەریب بە شەڕی یەکتر سرینەوەو قەڵاچۆکردنی ئەندام و لایەنگرانی یەکتر، بێ هیچ سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ك
ده‌ستیان بۆموڵك و ماڵى گشى بردوه‌وه و به‌شێوازى جۆراو جۆر له‌سه‌رخۆیان و بنه‌ماڵه‌و
حزبه‌كانیان تاپۆیانكردووه.
ئه‌م شێوازه له‌ده‌ستبردن بۆموڵك ماڵ
وباخ و دارستان كه‌رتى گشتى له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراقه‌وه له‌هه‌رسێ پارێزگاكه‌ى
هه‌رێمى كوردستان به‌به‌رنامه‌ى تۆکمه گەشەی پێدراو پلانى بۆداڕێژرا.
هێنانى ده‌ستى ده‌وڵه‌مه‌ندو بازرگانى
چاوچنۆك بووناو كۆى ئه‌و شوێنانه‌ى كه موڵكى گشتی و شوێنى حكومین، ئه‌وشوێنانه كه‌به‌شێكى
ئێجگار زۆریان ژیانى سه‌دان و هه‌زاران خێزانى كوردى پێوه به‌ندبوو، ئه‌م ته‌ماعكارییه
له‌موڵك ماڵى گشتى هه‌موو سنوره‌كانى مۆڕاڵى سیاسى و حكومڕانى ته‌ندروستى تێپه‌ڕاندووه،
بێ ئه‌وه‌ى هیچ بیرێك له‌ژیان وڕێكخستنى كۆمه‌ڵگاى
كوردى كرابێته‌وه.
داهاتوى هه‌زاران دۆنم زه‌وى كشتو‌كاڵى هه‌زاران
كارگه‌و شوێنى گشتى به نرخێكى هه‌رزان و تاڵانفرۆشى له‌سه‌ر حیز ب واریسى بنه‌ماڵه
ده‌ستڕۆیشتوه‌كانى حزب تاپۆكراون، هه‌رێمى كوردستان بەدەست حزب و بەرپرسەکانی
حزبەکانەوە بۆته بازاڕى فرۆشتنى موڵك و ماڵى گشتى، بۆته بازاڕى ساغكردنه‌وه‌ى ئه‌رزو
ئاوى هه‌مووئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵیانه‌ى كه‌له‌سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى به‌عسدا به‌یاساى
زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان رێكخرابوون.
هه‌رچى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشە له‌جیاتى
ڕێگریكردن له‌م دیارده‌یه و سنوردانان بۆى خۆیان بوون به به‌شێك له هاوبه‌ش و كارئاسانیكردن بۆیان.
به‌هه‌ر شوێنێكى هەرێمدا گوزه‌ر ده‌كه‌یت لەپاڵ یاسای
وەبەرهێنان و سیاسەتی گرنگیدان بەكەرتی تایبەت، بەچەندین شێواز موڵكی گشتی ئەم شارە
خراوەتە خزمەت بەرژەوەندی تایبەتی چەند كەسێك و چەند كۆمپانیایەكی تایبەت.
نمونەی بەرچاوی ئەم بەتاڵانبردنی موڵكی گشتییە، سایلۆکان
و کارگەکانی گەورەکانی وەک چیمەنتۆ و جگەرەو و چەند شوێنێکی دیاری شارەکانن کە
باشترینەکانیان تاپۆکراوە لەسەر چەند کۆمپانیایەکی حزب و بەرپرسانی حزبەکان و کراوە بە پرۆژەی بازرگانی و بە نرخێکی خەیاڵی
دەدرێتەوە هاوڵاتیان..
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌شێكى ئه‌و شوێنانه
كه كارگه‌و شوێنى به‌رهه‌مهێنى پیشه‌سازى بوون ژیان و گوزه‌رانى هه‌زاران خێزانیان دابینده‌كرد، به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌تى وێرانكارى
و داگیركارییه هه‌زاران خێزانه‌یان له‌كار و ژیانى ڕۆژانه‌یان دوورخسته‌وه كه
ئه‌نجامه‌كه‌شى وێرانكردن تێكدانى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تیان بوو.
حزبه حومڕانه‌كان هه‌ر به كارگه‌و شوێنه
پیشه‌سازییه‌كانه‌وه نه‌وه‌ستاون، به‌ڵكو ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر چه‌ندین ده‌زگاو
دامه‌زراوه‌ى ده‌وڵه‌تداو هه‌موو ئه‌وانه‌شیان كردووه به باره‌گاى حزبه‌كانیان و
شوێنى كۆبونه‌وه‌ى حزبى و لەدوای چەندین
جار بڕیاردان بۆ وەرگرتنەوەی ئەو موڵک‌و ماڵانە تا ئێستاش ئەوان خاوەن و نیشتەجێی
ئەو شوێنانەن و لە چەقی شارەکانیدا و بە ناوی بارەگای سەرۆکایەتییەوە ئیمارەتێکی
چەند دۆنمییان لێ دروستکردوەو تاپۆ کراوە لەسەریان و دەمێنێتەوە بۆ نەوەکانیان.
گردەکان
بەشێکی ترن لەو شوێنانەی کە لە لایەن حزبەکان و کەسانی دەستڕۆیشتوی حزبەکانەوە
داگیر کراون و کراونەتە شوێنی پێشوازی لە میوان و حەوانەوەو ژیانی بەرپرسان و کوڕ
خزمەکانیان و هەندێک جار کراونەتە بارەگای حزبەکان و دواجاریش وەک دوا مەنزڵگەو
مەزاری سەرکردەکان دەمێننەوەو هاوڵاتیانی شار بێبەش دەبن لێیان.
بناری
چیا و شاخەکانیش وردوە وردە دەبنە موڵکی و کوڕ‌و کچ و خوشکی گەورە بەرپرسەکان و
ئەوانیش یان خۆیان دەیکەنە پرۆژە یان دەیفرۆشنەوە بە کەرتی تایبەت و پرۆژەی
گەشتیاری و نیشتەجێبوونی گرانبەهای شانشین ئاسای لێ دروست دەکرێت و هاوڵاتیان
دیسان مەحروم دەکرێن لە تەنها بینینیشیان.
سەوەزایی
و دار و دارستانەکان لەناو دەبرێن و دەدرێنە کۆمپانیاکان و کەسیش ناتوانێت هیچ
سکاڵایەک بکات هەزار و یەک ناو ناتۆرەی بۆ دەدۆزرێتەوە.
واقیعی ئێستای کوردستان بە جۆرێکە کە
لەڕێگەی ریککەوتنێکی درێژ خایەنی حکومەتەوە نەوتی کوردستان بۆ سالانێکی دورو درێژ
فرۆشراوە بە وڵاتانی دەرەوەو موڵک و ماڵەکەشی فرۆشراوەتە کۆمپانیاکانی حزب و
هاولاتیەکانیشی بەدوای تەنها سەد مەتر زەویدا وێڵن بۆ ئەوەی بتوانن سەرخەوێکی
ئارام لە نیشتمانێکی ماندودا بشکێنن.