شارپرێس:
میدیاکانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، سبەی لیوا محه‌مه‌د باقری سەرۆکی دەستەی ئەرکانی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانكرده‌وه: سبەی یەکشەممە لیوا محه‌مه‌د باقری سەرۆکی دەستەی ئەرکانی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران سەردانی عێراق دەکات بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له عێراق ده‌مێنێته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازی و ئه‌منی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان، پرسی ئاسایش و سەربازی و هەماهەنگی ئێران و عێراق ته‌وه‌ری گفتوگۆكانی لیوا محه‌مه‌د باقری و به‌رپرسانی ئه‌منی عێراق ده‌بێت.
سه‌ردانی لیوا محه‌مه‌د باقری بۆ عێراق له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ شه‌ممه فواد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گه‌یشته تاران له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران كۆبووه‌وه.