شکستی بەرشەلۆنە لە دوو ساڵدا

وەرزش

27/09/2020‌ 587 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەم چەندساڵەی دوایی، بەرشەلۆنە لەبابەتی ئەنجامدانی گرێبەستەکان، بەو پێیەی شکستی هێنا لە بەدەستهێنانی یاریزانی بەناوبانگ و بەتوانا لەپێناو بەهێزکردنی ڕیزەکانی تیپەکەیان و هێشتنەوەیان بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئاستی چاوەڕوانی هاندەرانی نەبوو .

ئامارێک شکستی بەرشەلۆنە بەتەواوی لەبابەتی گرێبەستە نوێیەکان نیشاندەدات، بەوپێیەی لە ساڵی 2018 ەوە 16 یاریزانی فرۆشتووە کە هیچکامیان ماوەیەکی درێژ بەسەر کڕینیان تێپەڕنەبووە.

ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بژاردە نادروستەکانی یانەکە لە دیاریکردنی یاریزانی شیاو بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیدا ئەمە لەلایەک لەلایەکی ترەوە هەندێ لە گرێبەستەکان بە هۆی بەرژەوەندی کەسی یان خۆشەویستی و خاتری خاترانی بریکاری یاریزانان واژوو کراون.

لەو شازدە یاریزانە تەنها سێ یاریزانیان زیاتر لە سێ وەرز ماونەتەوە ئەوانیش بریتین لە لویز سواریز، ئیڤان ڕاکیتیچ، تۆماس ڤێرمایلین.
پێنج یاریزانیان تەنها یەک وەرز ماونەتەوە کە بریتین لە مارلۆن و مالکۆم و پاولینیۆی بەرازیلی هەروەها یێری مینای کۆڵۆمبی و جیرارد دولۆفیۆی ئیسپانی.

هەرەوەها هەریەکە لە لۆکاس دین، ئەندرییە گۆمێز، پاکۆ ئەلکاسێر و ئەرتورو ڤیدال دوو ساڵ دوای گرێبەستەکانیان فرۆشرانەوە، هەرچی دێیس سواریزیشە دوو وەرز و نیو مایەوە.

هەریەکە لە ئەلێکس ڤیدال، نێڵسۆن سیمیدۆ و یاسپەر سیلیسینیش سێ وەرز ماونەتەوە .

وەرگێران : شەماڵ سۆفیانی