ڕووسییەک لەماوەی پێنج کاتژمێردا ١٠ کیلۆ لە کێشی جەستەی دادەبەزێنێت

جیهان

27/09/2020‌ 1460 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
لەڕوداوێکی دەگمەن و نامۆدا پیاوێکى بەساڵاچووی ڕوسی توانی تەنیا لە ماوەى تەنها پێنج کاتژمێر و لەڕێگای راکردنی بەردەوامەوە نزیکەى ١٠ کیلۆ کێشى دابەزێنێت.

بەگوێرەی ئاژانسى سپۆتنیکى ڕوسى،  باهاما ئيگۆبوڤى تەمەن 66 ساڵ سەرکەوتووە بووە لەوەی بۆ ماوەى پێنج کاتژمێر بەبەردەوامی رابکات و لەو ڕێگەیەوە ٩.٣ کیلۆ کێشى دابەزیوە. 

لەدوای کۆتاییهاتنی راکردنەکە، ‌ وەزارەتى وەرزش لە کۆمارى داغستان سەر بە کۆمارى فیدراڵى ڕوسیا ڕایگەیاندووە  کە دوای پشکنینى پزیشکی دەرکەوتووە کە پەستانی خوێن و نیشانەکانی تری تەندرووستی ئەو پیاوە جێگیرن .

بەپێی ئاژانسە رووسییەکە، ئەو پیاوە پێش دەستکردن بە ڕاکردن کێشى ٨٨ کیلۆگرام بووە، دابەزینى کێشیشى لەو ماوە کەمەدا ڕەوانەى کتێبى گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان کراوە تاوەکو ژمارەیەکى پێوانەیی نوێی پێ تۆمار بکرێت.

دواتریش حکومەتی خۆجێیی داغستان لەسەر تۆمارکردنی ژمارەیەکی نوێی دابەزاندنی کێش خەڵاتی ئیگۆبۆڤی کردووە




وەرگێڕان  : ئاکۆ ئاڵی