شارپرێس:
خۆپیشاندانى مامۆستایان لە سلێمانى و چەند شارو شارۆچکەیەکى کوردستان بەڕێوە چوو.
ئەمڕۆ لەگەڵ لێدانى یەکەم زەنگی دەستپێکردنى خوێندنى ئەمساڵ لە سلێمانى و گەرمیان و هەڵەبجەو راپەڕین و قەڵادزێ خۆپیشاندانى مامۆستایان دەستیپێکرد و مامۆستایان بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندنیان کرد.
مامۆستایان چەندین دروشم و داواکاریان بەرزکردوەتەوەو تیایدا ئاماژە بە دوو خاڵى سەرەکى دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەى خوێندن ئەویش پێدانى مووچەیە ٣٠ رۆژ جارێک و بەبێ بڕینی مووچەکانیان هەروەها هەڵوەشاندنەوەى سیستەمى ئۆنلاین لە ناوەندەکانى خوێندندا.
مامۆستایان جەخت دەکەنەوە تا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت ناچنەوە هۆڵەکانى خوێندن و بەردەوام دەبن لە بایکۆت.
س.هـ