ئۆكرانیا سەركەوتنێكی مێژویی بەسەر ئیسپانیادا تۆماركرد

وەرزش

14/10/2020‌ 574 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەهاتنوچونی چوارەم لەكۆمەڵەی چوارەمی ڕكابەری بۆ ئاستی یەكەم لەخولی نەتەوە ئەوروپییەكان ئۆكرانیا توانیتی بەگۆڵێكی بێ وەڵام سەركەوتن بەسەر ئیسپانیادا بەدەستبهێنێت.

ئەم سەركەوتنەی ئۆكرانیا یەكەم سەركەوتنی هەڵبژاردەكەیە بەسەر ئیسپانیادا پاش 8 یاری، هەروەها دوەم سەركەوتنی ڕكابەرییە نوێیەكە، دوەم سەركەوتن بەسەر یەكەم سەركەوتن بەسەر سویسرا بوو بەئەنجامی 2-1

ئیسپانیا لەحەوت یاری پێشووی بەرامبەر ئۆكرانیا شكستی نەهێنابوو، شەش یاری بردبۆوەو یارییەك یەكسان بووبوو، ئەم یارییەی كۆتایی ئۆكرانیا توانیتی سەركەوتن بەدەستبهێنێت بەگۆڵێكی ڤیكتۆر تسیانگانكۆف لەخولەكی 76

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ