كۆمپانیایەك 52 هەزار دۆلار دەداتە كەسێك تامی پسكیتەكانی بكات

هەمەڕەنگ

17/10/2020‌ 383 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕۆژنامەی Mirrorی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، كۆمپانیای پسكیتی بۆردەر كاری خەونەكانی ڕاگەیاند، "بڕی 52 هەزار دۆلار دەدات لەبەرامبەر تامكردنی پسكیتەكانی".

لەڕاگەیاندنێكی كۆمپانیاكەدا هاتوە، "ئەگەر خۆت بەشارەزا دەزانیت‌و هەستی تامكردنت بەهێزە، ئێمە كارێكی زۆر بەچێژمان بۆ تۆ هەیە، وەرەو پسكیت تام بكە".

كۆمپانیاكە بۆ كەسێك دەگەڕێت لەهەستی تامكردنی بەهێزبێت بۆئەوەی لەكوالێتی پسكیت‌و تامەكانی دڵنیابێتەوەو ئەگەر كەسێك لەمكارەدا باشبێت ساڵانە بڕی 52 هەزار دۆلار وەردەگرێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ