شارپرێس:
پارێزگاری هه‌ولێر سه‌باره‌ت به سوتانی ئاڵای عێراق له هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، گوایا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ سووتاندنی ئاڵای كوردستان له به‌غداد، له شاری هه‌ولێر ئاگر له ئاڵای عێراق به‌ردراوه، هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه.
فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مشه‌و له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كوردستان 24 رایگه‌یاند: "ئێمه وه‌ك ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ولێر و لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه رێگه به هیچ كه‌س و لایه‌نێك نادرێت و له‌ژێر هیچ ناونیشانێك هه‌وڵی نانه‌وه‌ی پشێوی بدات، یانیش په‌نا بۆ سووتاندنی ئاڵا و دروشمی هه‌ر لایه‌نێك ببات، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌مه له‌گه‌ڵ كولتوور و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگای كوردستان ناگونجێت".
باسی له‌وه‌شكردووه: كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی نابه‌رپرس هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌و رێگه‌یه‌وه دۆخێكی ناسروشتی درووست بكه‌ن، بۆیه له رێگه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگه به‌هیچ هه‌نگاوێكی له‌و جۆره ناده‌ین، چونكه ئێمه به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی له به‌غدا كرایه سه‌ر باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان و سووتاندنی باره‌گاكه و ئاڵای كوردستان، په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر رێكاری یاسایی و پێویست به كاردانه‌وه‌ی لابه‌لا ناكات.
پارێزگاری هه‌ولێر داواشی له هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر كرد، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نا نه‌به‌نه به‌ر ره‌فتارێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌غدا ئه‌نجامدرا، چونكه ئه‌و كات هیچ له‌وان باشتر نابین.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی چونه سه‌ر باره‌گای پارتی له به‌غداد و ئاگریان له باره‌گاكه به‌رداو ئاڵای كوردستان و حزبه‌كه‌یان داگرت و ئاگریان تێبه‌ردا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو هۆشیار زێبار له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ کەناڵی دیجلە رایگەیاند: هۆکاری هێرشکردنە سەر هەولێر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گروپە چەکدارەکان، پێیانوایە هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا نزیکە و بەشێکە لە پرۆژەی ئەمریکا، هەروەها بنکەی ئەمریکی لێیە، ئەو گرووپانە وەک داعش وان، چۆن داعش هێرشی کردە سەر بەغدا و دواتر هێرشی کردە هەولێر، ئەوانیش هەمان کاریان کرد.