مسته‌فا كازمی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

عیراق

17/10/2020‌ 2305 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، هێرشه‌كانی سه‌ر باره‌گای پارتی له‌ به‌غداد ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و عێراقی دوژمنایه‌تی عێراقی ناكات بۆ مه‌رامی سیاسی.

نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، به‌فه‌رمانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌وانه‌ ده‌رچووه‌ هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غداد و هه‌ندێك له‌وانه‌ ده‌ستگیركراون و به‌دوای هه‌ندێكی دیكه‌شه‌وه‌ن.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: هێرشه‌كانی سه‌ر باره‌گای پارتی له‌ به‌غداد ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و  هێرشەکانی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی سروشتی نەبوە و جێگای قبوڵکردن نیە، عێراقی دوژمنایه‌تی عێراقی ناكات بۆ مه‌رامی سیاسی.

كازمی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌: "ئێستا عێراق قۆناغی تایفەگەریمان تێپەڕاندوە و ناگەڕێینەوە سەری و رێگاش به‌ دوژمنایەتی عێراقییەکان ناده‌ین بۆ مەرامسی سیاسی".