شارپرێس:
كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی له‌نامه‌یه‌كدا بۆ هاوسه‌رۆكایه‌نی حزبه‌كه‌ی نوسیویه‌تی، به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی رۆژانه به‌ده‌ستیان ده‌گات له مه‌رزه‌كانی په‌روێزخان و باشماخ و چه‌ند شوێنی تر كاری نایاسایی زۆر ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌و كارانه‌ش بوونه‌ته هۆش خراپی بۆ ناوبانگی یه‌كێتی، هۆشداریش ده‌دات له ئه‌گه‌ری هه‌نگاو نه‌هاویشتنیان و رێگری نه‌كردن له‌و كارانه، به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له كۆنگره پێیاندراوه هه‌نگاوی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌نامه‌كه‌یدا كه وێنه‌كی ده‌ست شارپرێس كه‌وتوه باسی له‌وه‌كردووه: كوردستان به دۆخێكی سه‌ختی ئابووریدا تێده‌په‌ڕێت و ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان له ئاستێكی زۆر خراپدایه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ناتوانێت له‌كاتی خۆیدا مووچه بدات و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران له چاوه‌ڕوانی هاتنی مووچه‌كانیانن، له‌ملاشه‌وه گه‌نده‌ڵی په‌ره‌ی سه‌ندووه و ورده ورده فراوان ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "به‌گوێره ئه‌و دۆكۆمێنت و به‌ڵگانه‌ی كه رۆژانه به‌ده‌ستمان ده‌گات، به‌داخه‌وه له مه‌رزه‌كانی په‌روێزخان و باشماخ و چه‌ند شوێنێكی تر كاری نایاسایی زۆر ئه‌نجامده‌درێت، كه ئه‌م كارانه بوونه‌ته هۆی خراپی ناوبانگی یه‌كێتی له دواجاردا دژی به‌رچه‌وه‌ندیه به‌ڵاكانی حزبه‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان ده‌شكێته‌وه".
كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌نامه‌كه‌یدا بۆ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی ده‌ڵێت: له رێگه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌وه ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر و كۆتایی به‌و كاره نایاساییانه بێنن، هه‌ركه‌سێك له هه‌ر پله‌و پۆستێكدا بێت ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و سزابدرێت.
هۆشداریش ده‌دات به‌وه‌ی، له ئه‌گه‌ری هه‌نگاو نه‌هاویشتنیان و رێگری نه‌كردن له‌و كارانه، "به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له كۆنگره پێماندراوه هه‌نگاوی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر".