راپۆرتى چاکسازی سێ مانگى رابردوو گەیشتە پەرلەمانى کوردستان

کوردستان

19/10/2020‌ 490 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمی کوردستان راپۆرتى چاکسازى رەوانەى پەرلەمانى کوردستان کوردستان کرد.

بەپێی زانیارییەکانى شارپرێس دوێنێ یەک شەممە ئەنجومەنى وەزیران راپۆرتى سێ مانگى رابردووى چاکسازى رەوانەى سەرۆکایەتىپەرلەمان کردوە.

بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکایەتى پەرلەمان ئەو راپۆرتە بخاتە بەردەستى پەرلەمانتاران.

سەرەتاى ئەمساڵ یاسای چاکسازى لە پەرلەمانى کوردستان دەرچوو بەپێی یاساکەش حکومەت هەر سێ مانگ جارێک راپۆرتێک لەسەر چەندیەتى و چۆنیەتى جێبەجێکردنى یاسای چاکسازی بۆ پەرلەمانتاران و رای گشتى بخاتەڕوو.

بەپێچەوانەى هەوڵەکانى حکومەت بۆ چاکسازی، بەشێک لە پەرلەمانتارانى کوردستان رایدەگەیەنن کە حکومەت تائێستا دەستى بۆ مەلەفە گرنگ و هەستیارەکان نەبردوو کە چاکسازیان تێدا بکات و تەنیا چەند هەنگاوێکى بچوک و لە شوێنى ئاساییەوە ناوە.
س.هـ