شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات، ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌كراوه و ته‌نیا په‌سه‌ندكردنی ماوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، له‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رەشنووسی بڕیاری رێکخستنەوە و پێداچوونەوە بە گشت دەرماڵەکان په‌سه‌ند ده‌كرێت.
پێشتر وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رای خۆی سه‌باره‌ت به دەرماڵەی فه‌رمانبه‌ران راگه‌یاند و ده‌ڵێت، دەرماڵەی مەترسی پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە تەنها بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرجبكرێت كە بە فیعلی مەترسیان لەسەرە.
له راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمدا هاتووه، "ده‌رماڵه‌ى مه‌ترسى 44 ملیار و 256 ملیۆن و 742 هه‌زار و 326 هه‌زار دیناره، كه ده‌كاته %9.4 كۆى گشتى موچه له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان به بڕى جیاواز و به‌شێوازى جۆراوجۆر".