شارپرێس:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر باڵیۆزی ئێران له عێراق سه‌پاند.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا به‌فه‌رمی ڕایگه‌یاند، ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له عێراق ده‌خاته نێو لیستی سزاكانیه‌وه و ده‌ڵێت "ئه‌و بڕیاره بۆ پاراستنی خه‌ڵكی عێراقه لە کاریگەرییە خراپەکانی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران".
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، باڵیۆزی ئێران له عێراق فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای فه‌یله‌قی قودسه و ڕۆڵی هه‌بووه له ڕاهێنان و پڕچه‌ككردنی میلیشیاكان.
هاوكات وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا جگه له باڵیۆزی ئێران له‌عێراق، سزای به‌سه‌ر چوار به‌رپرسی دیكه‌ی ئێرانی‌دا سه‌پاند.