شارپرێس:
ناتۆ بڕیارێكى نوێى له‌باره‌ى ژماره‌ى سه‌ربازانى ڕێكخراوه‌كه‌ى له‌عێراق ده‌ركردو سكرتێرى ئه‌و ڕێكخراوه‌ش زیادكردنى ژماره‌ى هێزه‌كانى ئاشكراده‌كات.
دوێنێ وه‌زیرانى به‌رگرى ئه‌و وڵاتانه‌ى ئه‌ندامن له‌ڕێكخراوى په‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى ناسراو به(ناتۆ) كۆبونه‌وه، دواى كۆبونه‌وه‌كه‌ش، یانس ستۆڵنبێرگ سکرتێرى ڕێكخراوه‌كه به‌ڕۆژنامه‌نوسانى وت:"ژمارەى هێزەکانمان لەعێراق زیادده‌كه‌ین".
ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردۆته‌وه، "ئێستا لەقۆناغى پلاندانان‌و هەماهەنگیداین بۆ فراوانکردنى ژمارەى هێزەکانی ناتۆ لەعێراق"، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كى به‌ورده‌كاریی ئه‌و بڕیار نوێیه‌و هۆكاره‌كانیشى نه‌كرد.
ناتۆ یان ڕێکخراوی پەیمانی باکورى ئەتڵەسی لە٤ی نیسانی لەساڵی ١٩٤٩ دامەزرا لەسەر پەیماننامەی باکوری ئەتڵەسی کە لەواشنتۆن ئیمزاکرا لەهەمان ساڵدا، لەسەرەتادا کاری پاراستنی، ئەوروپای ڕۆژئاوابوو لەدژی یەکێتی سۆڤیەت‌و وڵاتانی هاوپەیمانی وارشۆ، هەمو وڵاتانی ئەندام بەپێی هێزو ئامێری سەربازی بەشدارن تیایدا‌و بارەگای سەرەکی لەبرۆکسلی پایتەختی بەلژیکایە.
ئامانجی سەرەکی ناتۆ، پاراستنی ئەندامەکانێتی بەئامرازەکانی سیاسی‌و سەربازی، ڕێکخراوەکە لە ٢٨ ئەندام پێکهاتوە، هەریەک لەئەمریکا کە گەورەترین هێزی سەربازی هەیە تیایدا، فەرەنسا، بەلژیکا، کەنەدا، دانیمارک، ئایسلاند، ئیتالیا، لوکسومبورغ، هۆڵەندا، نەرویژ، پورتوگال‌و بەریتانیا، لەساڵی ١٩٥٢ تورکیا‌و یۆنان‌و ئەڵمانیای ڕۆژئاوای پێشوو لە١٩٥٥و جارێکی تر دوای یەکگرتنەوەی هەردوو ئەڵمانیا لە١٩٩٠ بوون بەئەندام تیایدا، لە ١٩٨٢ ئیسپانیا‌و چیک‌و مەجەڕو پۆڵەندا لە ١٩٩٩و بولگاریا لە ٢٠٠٤ بون بەئەندام.
بەدەرلە ٢٨ ئەندامەکەی خۆی، لەکۆبونەوەی لوتکەی لاتیفیا لەساڵی ٢٠٠٦ داوایان لەبۆسنەو هەرسک‌و سربیاش کرد کە بچنە ناو هاوپەیمانییەکەوە.