شارپرێس: تایبه‌ت
كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) وه‌ڵامێكى توندى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم ده‌داته‌وه‌و ڕاسته‌وخۆ پارتى‌و پاراستنى ئه‌و حزبه به‌هاوكاریی بۆ داگیركردنى خاكى كوردستان ناوده‌بات، وته‌بێژى كه‌جه‌كه‌ش له‌دیدارێكى شارپرێسدا ده‌ڵێت:" كاتێك زێره‌ڤانى‌و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌ڵده‌هاتن ئێمه باشورمان پاراست‌و له‌و پێناوه‌شدا سه‌دان شه‌هیدمان به‌خشى".
پارتى ده‌ستیخستۆته قوڕگى سیاسه‌تمه‌داران‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌وه
زاگرۆس هیوا وته‌بێژى كۆمیته‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى كۆماجڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شارپرێس ڕه‌خنه‌ى له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم گرت‌و وتى:"ئه‌و هێزه‌ى كه ئاسایشى هه‌رێمى كوردستانى پێسپێردراوه، ئه‌و هێزه‌یه كه هاوكارى ده‌وڵه‌تى داگیركه‌رى توركیا ده‌كات بۆ داگیركردنى كوردستان‌و ئه‌و هێزه‌یه كه ده‌ستده‌خاته قوڕگى سیاسه‌تمه‌دارو ڕۆژنامه‌وان‌و چالاكوانانه‌وه".
24 سه‌عات كوردستان تۆپباران ده‌كرێت به‌هاوكارى پارتى
به‌رپرسه‌كه‌ى كه‌جه‌كه هێرشیكرده‌سه‌ر پارتى دیمو‌كراتى كوردستان‌و ده‌ڵێت:"24 كاتژمێر چیا‌و دۆڵى كوردستان هه‌موى ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌ى لێدێت، ئه‌و ده‌نگه‌ش ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌كانى توركیاى داگیركه‌ره كه بۆ ئه‌وه‌ش پارتى‌و پاراستنى ئه‌و حزبه هاوكارن".
"ئێمه باشورمان پاراست"
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، په‌كه‌كه مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌یه له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش زاگرۆس ئه‌وه به‌چه‌واشه‌كارى ناوده‌بات‌و جه‌ختده‌كاته‌وه، "ئێمه وه‌ك ته‌ڤگه‌رى ئازادى، خۆمان وه‌كو هێزێك ده‌بینین كه هه‌میشه ئارامى‌و ئاسایشى هه‌رێممان پاراستوه به‌تایبه‌ت له‌وكاته‌ى كه زێره‌ڤانى‌و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌ڵده‌هاتن ئێمه به‌و ئه‌ركه هه‌ستاین‌و باشورى كوردستان‌مان پاراست‌و له‌و پێناوه‌شدا سه‌دان شه‌هیدمان به‌خشى، بۆیه ئه‌وه ڕاست نییه".
ئه‌وه‌شى وت:"ئێمه ئاسایشى شوێنێك تێكناده‌ین كه خۆمان پێشه‌نگایه‌تیمان هه‌یه تێیداو خوێنمان بۆ ڕشتوه".
كه‌جه‌كه: پارتى تۆمه‌ت ده‌به‌خشێته‌وه
به‌وته‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى قه‌ندیل، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان چه‌واشه‌كارى ده‌ستپێكردوه دژى په‌كه‌كه‌و ده‌یه‌وێت تۆمه‌تى بخاته پاڵ، "به‌ڵام ئێمه‌ش ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌وانه‌ى ده‌ستگیركراون كادیرى په‌كه‌كه‌ن؟
ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیركردوه گوایه هه‌وڵیداوه یه‌كێك له‌پارێزگاره‌كانى هه‌رێم تیرۆربكات كه ئه‌ندامى په‌كه‌كه‌یه، زاگرۆس هیوا وتى:"ئه‌وه‌ى پاراستن‌و ئاسایشى پارتى باسیكردوه ئێمه هیچ زانیاریه‌كمان نییه، پێشتریش ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیركردوه كادیرى په‌كه‌كه‌یه، به‌ڵام ئێمه جه‌ختده‌كه‌ین ئه‌وه چه‌واشه‌كاری پارتیه".
قه‌ندیل داواكاری له‌یه‌كێتى‌و گۆڕان هه‌یه
وته‌بێژى كۆمیته‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى كه‌جه‌كه داواكاریه‌ك ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات‌و ده‌ڵێت:"داوا له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت یه‌كێتى‌و گۆڕان كه نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌رى شه‌ڕى تایبه‌تى میت‌و پاراستنى پارتى، ئه‌وه گێره‌شوێنیه‌و له‌لایه‌ن پارتیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌هه‌ڵوێستێكى نیشتیمانى له‌و پرسه بڕوانن".
داواكاریه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش له‌پۆلیسى ئینته‌رپوڵ‌و هه‌ڵوێستى قه‌ندیل
له‌به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا زاگرۆس ئه‌وه‌ى ڕونكرده‌وه، "ئه‌و داواكاریه له‌پۆلیسى ئینته‌رپوڵ بۆ ده‌ستگیركردنى كادیر‌و به‌رپرسانى په‌كه‌كه له‌ئه‌وروپا هه‌ڵمه‌تێكى چه‌واشه‌كاریه، چونكه ته‌نها پارتى ته‌نها له‌ناوخۆدا چه‌واشه‌كارى په‌یڕه‌و ناكات، ئه‌و حزبه كه‌وتۆته سه‌ر ڕێبازى دوژمن‌و په‌كه‌كه وه‌ك دوژمن له‌قه‌ڵه‌مده‌دات پێویسته پاشگه‌زببنه‌وه، چونكه ئێمه مه‌ترسى نین له‌سه‌ر هیچ كوێیه‌كى دونیا به‌تایبه‌ت ئه‌مریكاو ئه‌وروپا".