شارپرێس:
خێزانێكی خۆسەپێن
و داگیرکاری جومگە سەرەکیەکانی وڵات، خێزانێک کە جیاواز لە سەرجەم خێزانەکانی دونیا
باوەشیان کردوە بە دەسەڵاتداو دەستوری وڵاتیان لە بەرژەوەندیی خۆیان گۆریوە،
هاوڵاتیەکانیشی خۆیان بە کوشت دەدەن لە
پێناو پاوانخوازیەکانی ئەو خێزانەو دۆستەکانیاندا.
ئازه‌ربایجان
سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئه‌رمینیای تێك‌شكاند... ئه‌رمینیا شاره‌كانی ئازه‌ربایجان
بۆردوومان ده‌كات
سه‌دان
كه‌س له هه‌ردوولا به‌هۆی شه‌ڕی هه‌رێمی قه‌ره‌باغه‌وه بوونه‌ته قوربانیی.. به‌ڵام
با كه‌مێك له هه‌واڵی جه‌نگ و كوشتاره‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته دوربكه‌وینه‌وه
و باس له‌یه‌كێك له‌نامۆنترین خێزانه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ناوچه‌كه بكه‌ین كه
خێزانی سه‌رۆكی ئازاربایجانه
ئه‌مه‌ی
ده‌یبینن ناوی له‌یلا عه‌لییاف، كچی ئیلهام عه‌لییاف سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌شه‌ڕێكی سه‌ختدایه له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا، به‌ڵام له‌یلا
ڕۆژانه وێنه‌ی سێڵفی خۆی به‌تها، خۆی له‌گه‌ڵ باوكی، خۆی له‌كه‌شێكی خێزانی‌دا ده‌گرێت
و بڵاویده‌كاته‌وه، سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌شی له‌كاتی ئه‌و وێنه گرتنانه‌دا ده‌بنه
قوربانیی.
نامۆترین
خێزانی ده‌سه‌ڵاتدار له جیهاندا
دوای
مردنی حه‌یده‌ر ئه‌لییافی سەرۆکی پێشوی وڵات، ئیلهامی كوڕی له‌ساڵی 2003 شوێنه‌كه‌ی
گرته‌وه و تا ئێستا سه‌رۆكی ئازه‌ربایجانه و ساڵی 2008 له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌و
وڵاته‌دا لەسەدا ٨٨ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی
به‌ده‌ستهێنا، بۆ جاری سێیه‌میش له‌ساڵی 2013 له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به‌ده‌نگی
لەسەدا ٨٤ی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی بوه‌وه به‌سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان.
ئیلهام
سه‌رۆكی ئازه‌ربایجانه، ساڵی 2017 ئیلهام جیهانی توشی سه‌رسوڕمانكرد كاتێك ده‌ستووری
وڵاته‌كه‌ی هه‌مواركرده‌وه و پۆستی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی بۆ نێو ده‌ستوور زیاد
كرد و مه‌هریبان عه‌لییاف-ی خێزانی كرده جێگری خۆی، واتا پۆستی بۆ خێزانه‌كه‌ی له
نێو ده‌ستووری وڵاته‌كه‌ی داتاشی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیلهام هیچ كوڕێكی نییه، كچه‌كانی
پێگه‌ی به‌رزیان له‌به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كه‌یاندا هه‌یه.... واتا ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی
ته‌نها هاوسه‌ری سه‌رۆكی وڵاتانیان له‌كاتی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كاندا وه‌ك یاوه‌ری
سه‌رۆك بینیبێت، ئه‌مجاره هاوسه‌ری سه‌رۆك وه‌ك جێگری سه‌رۆك ده‌بینن.... هه‌ر ئه‌وه‌ش
نا.. به‌ڵكو مه‌هریبان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌شیه‌تی.
كچه
گه‌وره‌كه‌ی ئیلهام كه ناوی له‌یلایه، كاندیدی به‌هێزه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی باوكی
بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان، جگه له له‌یلا، هاوسه‌ره‌كه‌ی عه‌لییاف شوێنگره‌وه‌ی
مێرده‌كه‌یه‌تی، واتا به هه‌رشێوه‌یه‌ك بووه بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات له ئازه‌ربایجان
له‌نێو خێزانی عه‌لییاف ده‌رناچێت.
ده‌گوترێت
له‌یلای كچی عه‌لییاف له‌نێو كچی سه‌رجه‌م سه‌رۆكی وڵاتاندا ڕكابه‌ری نییه، ته‌نانه‌ت
ئیڤانكای كچی دۆناڵد تره‌مپ-یش.
چیرۆكی له‌یلا چیرۆكێكی سه‌یر و نامۆیه، ئه‌و
هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ كوڕێكی ئازه‌ریدا كرد، كه كوڕه‌كه حه‌زی به‌هونه‌ری گۆرانی
وتن بوو، به‌شێكی زۆر له‌پاره‌ی خێزانه‌كه‌ی له‌یلای بۆ وتنی گۆرانی و به‌ناوبانگ
بوون خه‌رجكرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێی ناسرا ئه‌وه‌بوو، كه ده‌نگێكی ناخۆشی هه‌یه و
نابێته گۆرانیبێژ،له‌یلا شاعیره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نامۆیه لێره‌دا ئه‌وه‌یه..
شیعره‌كانی له‌یلا به‌ته‌نها بۆ خوێنه‌ره‌كانی نییه، به‌ڵكو خراوه‌ته نێو سیستمی
په‌روه‌رده‌ی ئازه‌ربایجانه‌وه و قوتابیان به‌ناچاری ده‌بێت شیعره‌كانی كچی سه‌رۆك
كۆماره‌كه‌یان بخوێنن
له‌یلا
پاره‌یه‌كی بێشوومار له‌داهاتی وڵاته‌كه‌ی خه‌رجده‌كات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی شیعره‌كانی
له‌گۆڤاره جیهانییه‌كاندا، ته‌نانه‌ت ده‌گوترێت هه‌ندێك گۆڤار له ئازه‌ربایجان
هه‌ن، كه به به‌رده‌وامی شیعره‌كانی له‌یلا بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
گۆڤاری
گاردیان-ی به‌ریتانی له‌باره‌ی كچه‌كانی عه‌لییاف ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و باسی
له‌وه‌كردوە، كچه‌كانی عه‌لییاف خه‌ریكی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ن له‌بانكه جیهانییه‌كان
ئازه‌ربایجان
وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت، به‌ڵام هیچ كه‌سێك له‌و وڵاته به به‌رپرسه‌كانیشه‌وه
جگه له خێزانه‌كه‌ی عه‌لییاف، نازانن دۆسیه‌ی نه‌وتی وڵاته‌كه‌یان چۆنه و چۆن
داهاته‌كه‌ی به‌كارده‌هێندرێت.
ئازه‌ربایجان
له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتیده‌كرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ڕه‌هایه‌ی خێزانی
عه‌لییاف له‌وڵاته‌كه‌یان به‌ده‌ستیانهێناوه، به‌شێكی بۆ پاڵپشتییه‌كانی ڕه‌جه‌ب
ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ئەمە چیرۆکی خێزانی سەرۆکی ئازوەربایجان بوو.
چیرۆکی لەم جۆرە و نزیک لەم خێزانە زۆر هەیە لە
ناوچەکەداو پشتاوپشت و بە بنەماڵەیی دەسەڵاتداری ولاتن و حوکمی گەلێک دەکەن کە خۆی
دەکاتە قوربانیی بۆ حەز و ئارەزوە خۆ سەپێنیەکانی ئەوان.
کێن
ئەوانەی وەک خێزانەکەی ئازەرباینجان جومگەکانی دەسەڵاتیان بۆ خۆیان قۆرخ کردوە؟
ئەو وەڵامە جێدەهێڵین بۆئێوە..