ڕۆشنبیران له‌یاداشتێكدا بۆ فه‌ره‌نسا
یاداشته‌كه‌ى په‌رله‌مانتاران به‌هه‌ند وه‌رمه‌گرن

کوردستان

28/10/2020‌ 1592 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

32 نوسه‌رو هونه‌رمه‌ندى كوردستان یاداشتنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى كونسوڵخانه‌ى فه‌ره‌نسا له‌هه‌رێمى كوردستان‌و دژایه‌تى خۆیان بۆ یاداشتنى ناڕه‌زایی 25 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نن، له‌په‌یامێكیشدا بۆ كونسوڵخانه‌ى فه‌ره‌نسا له‌هه‌رێم ده‌ڵێن:"هەڵوێستی ئەو پەرلەمانتارانەی لەیاداشتەكە واژۆیانكردوە، بەگرنگ مەزانن‌و فەرمۆشی بكەن‌و نامانەوێ لەسەر هەرێمی كوردستان‌و خەڵكەكەی حسابی بكەن".


ده‌قى یاداشتى 32 نوسه‌رو هونه‌رمه‌ندى كوردستان:

زۆر بەڕێز: كونسوڵخانەی فەرەنسا لەهەرێمی كوردستان/ عێراق
بابەت: پشتگیریی 

ڕۆژی دوشەممەی ڕابردوو ٢٦/١٠/٢٠٢٠ 25 پەرلەمانتاری كورد لەكوردستان، یاداشتنامەیەكی ناڕەزاییان داوەتە كونسوڵخانەكەتان، بەومەبەستەی بگات بەدەستی لێپرسراوانی ئەو وڵاتە یاداشتانەمەكە، پێچەوانەی بەرژەوەندی باڵای نیشتیمانی‌و گەلی كوردستان‌و هەروەها پێچەوانەی پەیوەندی قوڵی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان‌و وڵاتی فەرەنسا بوو.

بۆیە ئێمە كە كۆمەڵێك نوسەرو هونەرمەندی دیاری ئەم هەرێمەین، بەتوندی ناڕەزایی دەردەبڕین بەرامبەرهەڵوێستی  ئەم 25 پەرلەمانتارەو بەتوندی ئیدانەی دەكەین.

بەداخەوە دۆخی سیاسیی‌و ئابوری‌و كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان، بەقۆناغێكی زۆر هەستیاردا ڕەتدەبێت، بۆیە بون بەپەرلەمانتاریش لەم هەرێمە، لەسەر بنەمایەكی زانستی‌و پێوەری توانای كەسەكان  نییە، هەندێك لەپەرلەمانتاران خۆیان بونەتە كێشە بۆ هەرێمی كوردستان‌و بەردەوام كێشەش دروستدەكەن‌و خەمی  بەرژەوەندی باڵای نیشتمانیان نییەو بەئاراستەی پێچەوانە دەجوڵێنەوە.

بۆیە، هەڵوێستی ئەو پەرلەمانتارانەی لەیاداشتەكە واژۆیانكردوە،  بەگرنگ مەزانن‌و فەرمۆشی بكەن‌و نامانەوێ لەسەر هەرێمی كوردستان‌و خەڵكەكەی حسابی بكەن، كە هەمیشە خۆمان بەدۆستی نزیكی وڵاتی فەرەنساو گەلی قارمانی فەرەنسا زانیوە.

دۆستایەتی نێوان هەرێمی كوردستان‌و وڵاتی فەرەنسا، زۆر لەوە گەورەترو قوڵترە بەیاداشتنامەیەكی چەند پەرلەمانتارێك درزی تێبكەوێ.

ئەم یاداشتنامەیەی ئێمەش، تەنها بۆ زیاتر گەشەپێدانی  پەیوەندیی نێوان هەردوو گەلی فەرەنساو گەلی كوردستان‌و هەروەها نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و حكومەتی فەرەنسایە.

1- فوئاد سدیق                                 لێكۆڵەر 
2- رێبین ئیسماعیل رەسول                      لێكۆڵەر 
3- ئەحمەدی مەلا                              شاعیرو لێكۆڵەر
4- د. یوسف حەمە ساڵح                        لێكۆڵەر
5- د. محەمەد تەها حوسێن                      لێكۆڵەر  
6- ئیسماعیل بەرزنجی                           نووسەرو شاعیر 
7- وریا ئەحمەد                                 نووسەروهونەرمەند
8- ئەرخەوان رەسووڵ                              شاعیر
9- بەرزان هەستیار                               شاعیر
10- حەمید بەدرخان                           نووسەر 
11- موحسین ئاوارە                            شاعیر 
12- محەمەد باوەكر                            شاعیر
13- عەبدولرەحمان فەرهادی                   نووسەرو وەرگێڕ 
14- شەفیقی حاجی خدر                        وەرگێڕ 
15- كاروان عەبدوڵا                             نووسەر
16- ئازاد دڵزار                                  شاعیر 
17- تەلار هیرانی                               هونەرمەند 
18- د.مەغدید سەپان                             نووسەرو وەرگێڕ 
19- محەمەد رەنجاو                             نووسەرو شاعیر
20- سابیر رەشید                                 چیڕۆكنووس 
21- مەغدید حاجی                                نووسەر 
22- ئیسماعیل تەنیا                               نووسەر 
23- سەركەوت رەسووڵ                            شاعیر 
24- دڵشاد عەبدولرەحمان                        نووسەر 
25- فەیسەڵ عوسمان                            هونەرمەندی شێوەكار
26- گرفتار كاكەیی                              كاریكاتێریست 
27- گوشاد حەمە سەعید                        وەرگێڕو شاعیر
28- زرار سەرتاش                              شاعیر 
29- بێكەس حەمەد  قادر                        شاعیر
30- تاریق كارێزی                              نووسەرو وەرگێڕ
31- نافیع دیبەگەیی                              نووسەر 
32- دڵشاد مستەفا وەسانی                       نووسەرو رۆژنامەنووس