پیاوە نەخۆشەکەى ئەوروپا.. تورکیا بۆتە لاوازترین زنجیرە لە پارەدارکردنى جیهانیدا

جیهان

02/11/2020‌ 2125 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دیمیترى میگۆنۆف، لە گۆڤارى "ئیزفیستیا" راپۆرتێکى بڵاوکردۆتەوە دەربارەى لەدەست دەرچوونى پرۆسەى شکستهێنانى لیرەى تورکى و نەبوونى درامەت لەلایەن ئەنقەرەوە بۆ پاڵپشتى کردنى ئەو دراوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتوە: لە هەفتەیەدا، لیرەى تورکى نزمترین ئاستى لە مێژووى خۆیدا تۆمارکرد، بە شێوەیەک دابەزینەکە کەمتر بوو لە هەشت لیرە بەرامبەر هەر دۆلارێک؛ ئەمەش بۆ یەکەمجارە رووبدات. رۆژى سێ شەممەى رابردووش دابەزینەکە بەردەوام بوو، بە شێوەیەک دراوى ئەو دەوڵەتە بوە ٨.١ لیرە لە بەرامبەر دۆلارێکدا.

لەسەرەتاى ئەمساڵەوە، لیرەى تورکى بە رێژەى ٣٩% پاشەکشەى کردوە لە بەرامبەر دراوى ئەمریکیدا، ئەمەش خراپترین پێنوێنە لە نێو سەرجەم دراوەکانى ئۆراسیادا، لەگەڵ هەبوونى ئەو راستیەى کە دۆلار لە باشترین دۆخەکانیدا نیە لەم ساڵدا (بەوەى لەبەرامبەر یۆرۆ و یەن و فرانکى سویسرى دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە). دیارە لە بە نزیکەیى لەسەرجەم قۆناغەکاندا، پاشاکشەکە هاوکاتە لەگەڵ سیاسەتى خراپى ئەنقەرەدا. بەڵام بە شێوەیەکى گشتى، بەرەوپیرچوونى وەبەرهێنەکان گەورەتر بوە لە کێشە داراییەکانى ئەو وڵاتە، وە ئەگەر نا، سەرجەم شکستەکان پێکەوە روویان دەدا.

لەم ساڵانەى دواییدا، دەسەڵاتى جێبەجێکردن بەسەرۆکایەتى رەجەب تەیب ئەردۆغان لەو وڵاتەدا کۆنترۆڵى کاروبارەکانى کردوە بەسەر بانکى ناوەندیدا، جگە لە کۆنترۆڵ کردنى رێکارەکان بە شێوەیەکى زۆر توندو تۆڵ و رێکخراو، و میتۆدى سیاسەتى زەمانى ئابورى گرتۆتە بەر، جا بە هەر نرخێک بێت.

سیاسەتە داراییەکان و فراوانبوونى دابین کردنى زەمانەت تەنها نەبۆتە مایەى هەڵاوسانێکى خێرا، بەڵکو بەهەمان شێوە تێکڕاى یەدەگیشى دابەزاندوە. لەگەڵ کۆتایى دەیەى دووەمدا، ئەم تێکڕایە لە ١٣% دابەزیوە، ئەمەش رێژەیەکى زۆر بچووکە بۆ وڵاتە تازە پێگەیشتوەکان، لە راستیدا و لە میانى ئەو سیاسەتانەدا، دەوڵەت بەبێ هیچ سەرچاوەیەکى سەرەکى بۆ وەبەرهێنان ماوەتەوە، بە شێوەیەکى تەواوەتى پشتى بەستوە بەو یەدەگەى لە ناوخۆو دەرەوەدا هەیەتى.

لەم نێوەنەدا یەدەگى دەوڵەتى تورکیا بەرەو دابەزین دەڕوات. ئەمەش لەبەرئەوەى ئەنقەرە هەوڵ دەدات بە بەردێک لە دوو چۆلەکە بدات لە دۆخێکى دارایى قورسدا: بۆ پاڵپشتى نرخى گۆڕینەوە، نەخنکانى دڵنیایى بازاڕ. بەدەست هێنانى ئەم ئامانجەش، یەدەگەکانى دراوى بیانى لە دەست دەدات.

بە شێوەیەکى گشتى، و بەگوێرەى بانکى وەبەرهێنان (گۆڵدمان سەچس)، تورکیا ١٣٠ ملیار دۆلارى لە ماوەى ساڵ و نیوى رابردوودا خەرج کردوە. ئەنجامەکەشى گەردەلولێکى نمونەیى بەدواى خۆیدا دێنێ : پێکهاتەیەکى هاوکاتى لە ئاستى یەدەگێکى نزم، و هەلاوسانێکى بەرز و کورتهێنانێکى دارایى و بازرگانى.

هەروەها بەگوێرەى ئەگەرێک کە لەلایەن سەرۆکى جێبەجێکارى پێشووى سندوقى نەختینەیى نێو دەوڵەتى (دیزمۆند لاکمان) وتراوە: لە حاڵەتى قەیرانى پارەى بەردەستدا لە جیهان، تورکیا یەکێک دەبێ لەو وڵاتانەى کە ناتوانێ ئەو پارەیە پڕ بکاتەوە.
RT.Arabic
حلمى رەسول رەزا