یەکێتى ئەوروپا گرەو لەسەر بردنەوەى بایدن دەکات

جیهان

03/11/2020‌ 1225 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەى سەرەوە، گۆڤارى " نیزافیسیمایا غازیتا"راپۆرتێکى بڵاوکردۆتەوە دەربارەى هیواى ئەوروپا بەسەرکەوتنى ئایدن و ڕەواندنەوەى گرژى و ئاڵۆزى دەگەڵ واشنتۆن لەپاش هەلبژاردنەکانى سەرۆکایەتى ئەمریکا.

لە راپۆرتەکەدا هاتوە: یەکێتى ئەوروپا هەلوێستى خۆى سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى ئەمریکا دەبڕیوە. لە چاوپێکەوتنێکدا، وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا (هایکۆ ماس)، رایگەیاندوە یەکێتى ئەوروپا ئامادەیە سەرجەم پرسە ناکۆکەکان لەگەڵ سەرۆکى هەڵبژێدراوى ئەمریکادا چارەسەر بکات. ئەوەى لە قسەکانى وەزیرى ناوبراودا دەخوێنرێتەوە ئەوەیە؛ ئەوروپا هیوا ناخوازێ دۆناڵد ترامپ لە کۆشکى سپیدا بمێنێتەوە. بەهەمان شێوە بیرۆکەى لێکچوو لە نێو نوێنەرانى یەکێتى ئەوروپادا هەیە، بەڵام هەریەکەو بە رێچکەیەکى جیاواز گوزارشتى لێدەکەن.

هەروەها بەگوێرەى ڕاپرسیەکى نوێ کە کۆمسیۆنى ئەوروپا چێى کردوە، هەڵوێستى یەکێتى ئەوروپا لە بەرامبەر ئەمریکادا پاشەکشەى بەرچاوى کردوە. ئەمەش زیاتر لە وڵاتى دانیمارک رەنگى داوەتەوە؛ بەجۆرێک لە ٧١% ى ئەوانەى پرسیان پێ کراوە هەلوێستیان گۆڕانکارى بەسەردا هاتوە، ئەمەش تەنها بۆ کاردنەوەى رێکارە خۆپارێزیەکان ناگەڕێتەوە.

ساڵى رابردوو ترامپ لێدوانێکى نامۆى دا و بەلاى زۆربەى دانیماریکیەکانەوە خراپ بوو، بەوەى ئەمریکا ئامادەیە گریلاند بکڕێت، چونکە دانیمارک پێویستى پێى نییە. هەروەها پۆلەنداش لە کۆشکى سپى ناڕازین، و هەلوێستى ٣٨% ى ئەوانەى بەشدارى ڕاپرسیەکەیان کردوە، هەڵوێستیان گۆڕانکارى بەسەردا هاتوە.

دیموکراتەکان و کاندیدەکەیان (بایدن) باس لە گرینگى دووبارە چاوخشاندنەوە بە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەوروپادا دەکەن. بەڵام، هیچ روونیەک بەدى ناکرێا سەبارەت بەوگوڕانکاریەى پێویستە لە بەرامبەرى بگێرێتە بەر. لەگەڵ ئەوەشدا، بایدن لە لێدوانەکانیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات؛ سیاسەتەکانى لە بەرامبەر ئەوروپادا جیاوازە.

لەم بارەیەوە، سەرۆکى ناوەندى لێکۆڵێنەوەى جێبەجێکارى لە پەیمانگەى ئەمریکى و کەنەدى سەر لە ئەکادیمیاى زانستە روسیەکان (بافل چاریکۆف) دەڵێ: بەلاى دەنگدەرە ئەمریکیەکانەوە، سیاسەتى ناخۆ لە هى دەرەوە گرینگترە. لە راستیشدا، ئەوروپیەکان ئامادەن بۆ ئەو گۆڕانکاریانەى لە ئەوروپادا روودەدەن و بە سروشتى دەیبینن، دیارە لەدواى هەلبژاردنەکان هاوسەنگى هێز لە ئەمریکادا گۆڕانکارى بەسەردا دێت. هەتاکو ئەگەر ترامپ سەرکەوتن بەدەست بهێنێ، هەلێک هەیە هەرچەندە کەمیش بێت لە پارێزگارى کردنى هاوڕێ کۆماریەکانى کە زۆرینە بن  لە ئەنجومەنى پیراندا.
RT.Arabic
حلمى رەسول رەزا