شارپرێس:
مەراسیمی دانانو وەرگرتنی دەسەڵاتەکان لەلایەن سەرۆکی نوێی ئەمریکا بەگوێرەی دەستورو یاسا کارپێکراووەکان هەمیشە لە(٢٠کانونی دوەم)ی ئەو ساڵەیە کە دەکەوێتە دوای ساڵی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی؛ بەو واتایەیەی کە ئەگەر کاندیدی دیموکڕاتەکان (جۆ بایدن) سەرکەوتن بەدەستبهێنێت ئەوا لە (٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ز) بەسەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەستنیشاندەکرێتو بەقۆناغ دەسەڵاتەکان وەردەگرێت.
ـ ئەو ماوەیەیەی کە هەڵبژاردنەکە کۆتایی پێهاتوە (بۆ نمونە لە٣ی تشرینی دوەم) تاوهکو وەرگرتنی دەسەڵاتەکان لەلایەن سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوەوە لە(٢٠کانونی دوەم) بەواتایەکی تر ئەو دوو مانگو 17 ڕۆژە پێی دەوترێت ماوەی ڕاگوزەری لەڕوی ئیدارییەوە واتا (مرحله انتقالیه من الاداره القدیمه المنتهیه ولایتها الی الاداره الجدیده) لەو ماوەیەشدا کاربەدەستو بەرپرسەکانی پێشوو لەوەزیرو کاربەدەستانی تر، گفتوگۆو هەڵسەنگاندنو کارەکانیان ڕوندەکەنەوەو ئامادەکاریدەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستەکان لەلایەن ئەوانەی کە شوێنیان دەگرنەوە، بۆ ئەوەی لەکاتی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی لەلایەن سەرۆکی تازەوە کاروبارەکان بەباشیو چالاکانە بڕۆن بەڕێوە.
لەماوەی ئینتقالیدا دەسەڵاتی هەردوو سەرۆک چۆنە؟
سەبارەت بەسەرۆکی نوێی هەڵبژێردراو، پێویستە لەو ماوە ئینتقالیەدا ڕەزامەندی لیژنەکانی ئەنجومەنی پیران بەدەستبهێنێت بۆ دەستنیشانکردنو ستافی حکومەتەکەی لەلایەنگرو نزیکەکانی خۆی لەناو حزبەکەییو دەرەوەی حزبەکەیدا، بەتایبەتی بۆ پۆستە گرنگەکانی وەک وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی دارایی.
وە وەکو عورفو قاعیدەیەکی گشتیو باو لەئەمریکادا، سەرۆکی نوێ نابێت لەو ماوەیەدا هیچ سەفەرێک بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجامبدات، بەڵکو دەبێت لەو ماوەیەدا لەناو وڵات بێتو گرنگی بەکاروباری ناوخۆی وڵات بدات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانێت نوێنەرو باڵێۆزو سەفیری وڵاتانی تر ببینێت بۆ ئەوەی ڕەسمی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکی دابڕێژێتو لەگەڵ نوێنەری وڵاتان تاوتوێیبکات.
لەلایەکی دیكهوه لەڕوی شکڵیەوە سەرۆکی نوێ لەو ماوەیەدا هیچ دەسەڵاتێکی یاساییو سیاسی نابێت، بەڵام دەکرێت ڕۆڵو کاریگەری هەبێت لەسەر بڕیاردانو وەرگرتنی بڕیارو ڕێنماییەکان، نمونەیەک لەو ڕوەوە؛ ساڵی(٢٠٠٠) بێڵ کلنتن سەرۆکی ئەمریکا بوو، جۆرج بۆشی کوڕیش بەسەرۆکی تارە هەڵبژێردراوی ئەمریکا هەڵبژێردرابوو، لەوکاتەشدا پێشتر حکومەتی ئەمریکا پڕۆتۆکۆلی سەردانی کۆریای باکوری ئامادەکردبوو، بەڵام لەبەرئەو قاعیدە گشتییەی کە هەیە، ڕێگە نەدرا سەرۆک بۆش سەردانی کۆریای باکور بکات، ئەگەرچی وەک باسدەکرێت ئێستا ئەمریکیەکان پەشیمانن لەوەی کە کاتی خۆی ڕێگەیان نەدا لەساڵی (٢٠٠٠) سەردانی کۆریای باکور بکات، چونکە پێیانوایە ئەگەر ئەوکاتە بوش سەردانی کۆریای باکوری کردبا ئێستا بابەتی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکاو کۆریای باکور بەو شێوەیە نەدەبوو، هەروەها ئەگەر هەبوو کۆریاش دەستبەرداری بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی ببوایە.
کێ هەڵسوکەوت بەجانتای ئەتۆمییەوە (الحقیبه النوویه) دەکات لەنێوان ئەو دوو سەرۆکەدا؟ لەڕووی یاساییەوە تەنها مافی سەرۆکی پێشوو واته سەرۆکی کۆنە کە هەڵسوکەوتو پارێزگاری هەڵگرتنی جانتای ئەتۆمی ئەمریکا بکات (جانتای ئەتۆمی ئەو جانتایە ئامادەکراوەیە سەرۆکی وڵات دەتوانێت لەڕێگەی ئەو جانتایەوە چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێتو هەڵسوکەوت بەبواری ئەتۆمیەوه بکات.
ئەو جانتایەی کە هەرچی مەلەفو شتە گرنگەکانی ئەمریکای تێدایە کە چوار بابەتی سەرەکی هەیە لەو جانتایەدا)، جگە لەوەش سەرۆکی کۆن بەتەنها دەتوانێت هەرخۆی هەستێت بەئەنجامادانی چەند ڕێوڕەسمو کارێکی گرنگ بەبێ ئامادەبونی سەرۆکی نوێی هەڵبژێردراو.
چۆن سەرۆکی هەڵبژێردراوو نوێ حکومەتەکەی دروستدەکات؟
لەڕوی پێکهاتەی سیستەمی سیاسیو شێوازی حکومڕانیو دەوڵەتییەوە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەتەواوی کۆماری سەرۆکایەتیە، ئەوەش مانای وایە کە سەرۆک دەسەڵاتێکی زۆرو فراوانی هەیە بەپێی دەستوری ئەمریکی (لەساڵی ١٧٨٧ ویلایەتەکانی ئەمریکا خاوەنی دەستورێکی گشتی خۆیانن بۆ هەموو ویلایەتەکان، لەگەڵ هەبونی دەستوری لۆکاڵی بۆ ناوخۆی ویلایەتەکانیش).
بۆ هیچ کەسولایەنێک نییە دەستبخاتە ناو کاروباری ئیداریی ئەمریکاوە تەنها کۆنگرێس نەبێت، تەنها ئهو دەتوانێت تەحقیقو بەدواداچونو وردبینی بکات لەکاروباری حکومەت بەشێوەیەکی ئاشکرا، بەدەگمەن کۆنگرێسیش ئەمە دەکات.
واتا عورفو تەقالیدی پێکهێنانی حکومەت لەویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا پرۆسەیەکی ئازادەو سەرۆک دەسەڵاتی تەواوی هەیە لەدانانو دەستنیشانکردنی کەسەکان بۆ پۆستەکان، تەنها چەند پرسو پۆستێک هەیە کە لەدەسەڵاتی سەرۆکدا نییە، بەڵکو بەگوێرەی یاسای تایبەتمەند دەبن لەڕوی یاساییەوە، بۆ نمونە بەرپرسە سەربازییەکانو دانانیان بەگوێرەی یاسای خزمەتی سەربازی ئەمریکی دەستنیشاندەکرێنو لەو یاسایەدا مەرجەکان دیاریکراون، بەڵام سەبارەت بەیاریدەدەری سەرۆکو وەزیری دەرەوە ئەوا سەرۆک هەرکەسێکی گەرەک بێت دەتوانێت دایبنێت هەتاکو ئەگەر کەسێکی ئاسایی بێت یاخود یەکێک لەخزمو هاوڕێو دۆستە نزیکەکانی سەرۆکیش بێت، ئەمە بە گوێرەی یاسا وایە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆک وابەستەیە بەو ڕێککەوتنو گرێبەستانەی کە لەگەڵ کەسایەتیو دامودەزگاو چەند کەسێکی دەستەبژێری نافەرمی ئەنجامیداون پێشتر بۆ ئەوەی هاوکاری بکەن لەهەڵمەتی هەڵبژاردنو سەرخستنی.
بۆیە دەکرێتو ئاساییە کە سەرۆک ئەو جۆرە کەسانە پێشنیازبکاتو مافی تایبەتیان بداتێ بۆ وەرگرتنی پۆستو شوێنە گرنگەکان لەناو حکومەتدا، بەتایبەتی ئەوانەی بونە مایەی زەمانەتی سەرکەوتنی سەرۆک لەویلایەتە گرنگو سەرەکییەکانی ئەمریکا (بەتایبەتی ئەو، ویلایەتانەی کە ڕۆڵو گرنگییەکی زۆریان هەیە لەیەکلایکردنەوەی هەڵبژاردنەکاندا، ئەوانەی پێیان دەوترێت ویلایەتە یەکلاکەرەوەکان).
لەویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکادا هەر سەرۆکێک لەکۆشکی سپی زیاتر پشت بەوکەسانە دەبەستێت کە پێشتر هاوکارێکی سەرەکیو گرنگی بون لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنداو هاوشانی سەرۆک لەهەموو بازنەکانی هەڵبژاردن شانبەشانی سەرۆک ڕۆڵیان هەبوە، بۆیە سەرۆک لەکاتی پێکهێنانی حکومەتدا گرنگی زۆر بەوکەسانە دەداتو هەوڵدەدات ئەوکەسانە لەخۆی نزیکبکاتەوه بۆئەوەی لەجیاتی چوارساڵ حکومڕانی، بەڵکو بتوانێت هەشت ساڵ لەدەسەڵاتدا بمێنێتەوە.
لەو ڕوەوە وەک نمونە باسی سەردەمی ئیدارەی سەرۆک باراک ئۆباما (٢٠٠٩- ٢٠١٧) دەکرێت کە هیلاری کلنتن لەحزبەکەی ئۆباما بوو، هاوکارێکی گرنگی ئۆباما بوو، بەڵام سەروەتو سامانێکی زۆری دەستکەوتوە بەهۆی فرۆشتنی پۆستی سەفیرو باڵیۆزەکانی ئەمریکا لەوڵاتانی دەرەوە.
وهرگێڕانو ئامادەكردن: ئومێد ئیبراهیم محهمهد
سهرچاوه: پێگەی
ئەليكترۆنی RT