14 لیواى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ك ده‌كرێن

کوردستان

09/11/2020‌ 2957 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش دوو لیواى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ك ده‌كات‌و سوپاسالارى هێزى پێشمه‌رگه‌ش زانیارىی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو ئاشكراشیده‌كات، "12 لیواى دیكه‌ى پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ك ده‌كرێن".

فەریق جەمال ئیمینیکی سوپاسالاری پێشمەرگە بەئاژانسی شەفەق نیوزی وتوە، "هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش لەچوارچێوەی پلانی پڕچەککردنی سوپای عێراق، دوو لیوای هێزەکانی پێشمەرگەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە پڕچەک كردوه‌".

وتوشیه‌تى:"ئەو دوو لیوایەی پڕچەک دەکرێن بریتین لەلیواکانی ١٤و ١٦ی وەزارەتی پێشمەرگە، پرۆسەکەش لەم مانگەدا جێبەجێدەکرێت‌و پڕچەککردنەکەش بەچەکی سوک‌و مامناوەند دەبێت".

بەقسەی سوپاسالاری پێشمەرگە، "هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش لەمانگەکانی داهاتودا ١٢ لیوای تری هێزەکانی پێشمەرگە پڕچەک دەکات کە ئەویش لەچوارچێوەی پلانێکی هاوپەیمانێتییەکەدایە بۆ پڕچەککردنی سوپای عێراق بەمەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی مەترسییەکانی داعش".

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی