پاریس سانت جێرمان پێویستی بە مێسی نییە

وەرزش

16/11/2020‌ 239 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوینی داهاتوو گرێبەستی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ یانەكەیدا كۆتای پێدێت و بە ئەگەرێكی زۆرەوە یانەكە بەجێدەهێڵێت

ئەگەر مێسی بڕیاری جێهێشتنی بەرشەلۆنە بدات، یانەی پاریس سانت جێرمان یەكێكە لە یانانەی كە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانەدا بكات و بیگوازێتەوە ڕیزی یانەكەی

لە لێدوانێكدا بۆ ئێزگەی (فرانس بلو)ی فەڕەنسی، ئیریك رابیسانداراتای بەرپرسی پێشووی یانەكە ووتی: ئەگەر من بەرپرسی ئێستای یانەی پاریس سانت جێرمان بوومایە، گرێبەستم لەگەڵ نگۆلۆ كانتی دەكرد

ئاماژە بەوەشکردوە، گرفتی پاری سانت جێرمان لە هێڵی ناوەڕاستدایە، نگۆلۆ كانتی یاریزانێكی گونجاوە، یانەكە نە پێویستی بە مێسی هەیە نە بە هیچ یاریزانێكی تر

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ