شارپرێس:
سێ کەشتى جەنگى سەر بەدەریاوانى میسر بەهەردوو گەروى بۆسفۆرو دەردەنیلى ژێر قەڵەمڕەوى تورکیادا تێپەڕدەبن.
میدیاکانى تورکیاو نێودەوڵەتى چەند گرتەیەکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا دەردەکەوێت کەشتیە جەنگیەکانى "فاتح"و "ئەسکەندەریە"و کەشتى ڕۆکێتهاوێژى "عەلى جاد مهحمود فەهمى" سەر بەدەریاوانى میسر بەو دوو گەروەدا تێپەڕدەبن لەگەڵ کەشتیە ئێشکگرەکانى کەنارەکان.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوەدەکەن، کەشتیەکان ڕوەو دەریاى ڕەش جوڵاون بۆ بەشداریکردن لەیەکەمین مانۆڕى دەریایى هاوبەش لەگەڵ ڕوسیادا.
کەشتى جەنگى فاتح بەیەکێک لەجۆرەکانى "جویند" ئەژماردەکرێت، لەهێزەکانى دەریاوانى میسریدا.
وەرگێڕان: کۆژیار حیلمى